فیدی ڤالڤێردی یاریزانی ریاڵ مەدرید بە ماڵپەری یانەكەی راگەیاند، شانازی دەكات جارێكی دیكە درێسی ریاڵ مەدریدی لەبەركردووەتەوە و یەكێكە لە كاپتنەكانی یانەكە.
فیدی وتیشی: ئەوەی من تیایدام خەونێكە، لەگەڵ خێزانەكەم چێژ لەو ساتانە وەردەگرین، هەندێك جار باوەڕ ناكەم كە ئەوە منم، بەڵام چێژ لە هەموو ساتێك وەردەگرین.
دەشڵێت: لەگەڵ ئەلۆنسۆ زۆر كار لەسەر لایەنی تاكتیكی دەكەین، بەتایبەتی فشاركردن و كۆنترۆڵكردنی تۆپ و گواستنەوەی تۆپ لەنێوانماندا بۆ ئەوەی باشتر یەكتر بناسین چونكە یاریزانی نوێمان تێدایە.
وتیشی: هەرچەندە لە جامی جیهانی یانەكاندا یاریمان كرد، بەڵام هێشتا پێویستمان بە هەماهەنگی زیاترە لە هێرشبردن و بەرگریدا، سەرجەم یاریزانەكانیش پابەندبوونیان پیشانداوە.