ڕۆژنامەی رێلیڤۆی ئیسپانی نیگەرانییەكانی لەنێو ستافی تەكنیكی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە سەرۆكایەتی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ئاشكرا كرد، بەهۆی درەوشاوەیی و سەرنجڕاكێشی ئەستێرەكەی بەرشەلۆنە پێش كلاسیكۆ.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە ، ئەو یاریزانەی بەرشەلۆنە كە زۆرترین نیگەرانی و ترسی لای ئەنچیلۆتی دروستكردووە، لامین یامال یان رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی نییە، بەڵكو رافینیای بەڕازیلیە كە یاریزانی باڵی چەپی یانە كەتەلۆنییەكەیە.
ریلیڤۆ نوسیویەتی، ئەنچیلۆتی پلانی داناوە كە بۆشایی لاكان و قوڵای یاریگا لەبەردەم هێرشبەرە بەڕازیلیەكە كەمبكاتەوە، هەروەها چوامینی راسپاردووە كە ئەركی چاودێریكردنی راكردنە مەترسیدارەكەی بگرێتە ئەستۆ.
رافینیا لەم وەرزەدا لەكۆی 13 یاری لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكان نۆ گۆڵ و هەشت ئەسیستی تۆمار كردووە، یاری رابردووش بەرامبەر بایرن لە چامپیۆنز لیگ توانی هاتریك تۆمار بكات.