ئەڵۆنسۆ نەیشاردەوە ئەم وەرزیان قورستر دەبێت لە وەرزی پێشوو لەبەر ئەوەش پێویستە یاریزانەكانی لەسەر هەمان ئاست بهێڵێتەوە.
یەك ڕستە لە نوێترین چاوپێكەوتنی چابی ئەلۆنسۆدا دەریدەخات كە ڕاهێنەرەكەی لیڤەركوزن تا ڕادەیەك دوودڵە لە دووبارەبوون بە پاڵەوانی بۆندسلیگا و ئاماژەی بەوەكردووە، ڕەنگە لیڤەركوزن لە هەمان ئاستی وەرزی ڕابردوودا یاری بكات، بەس نەبێت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە خولی ئەڵمانیا بەدەستبهێنێت.
لە لێدوانێكیدا لە كەمپی هاوینەی لیڤەركوزن لە دۆناوشینگن، چابی وتی: گومانی تێدا نییە چاوەڕوانییەكان لە ئێمە زیاترن، بەڵام نابێت زۆر خۆمان بە سەركەوتوو بزانین، پێویستە سەرنجمان لەسەر خۆمان و لەسەر تۆپی پێمان بێت.
راهێنەرە ئیسپانییەكە باسی لەوەشكرد، ناتوانن لەمەودوا بە هیچ شێوەیەك خۆیان بە سەركەوتوو بزانن، ڕوونە كە هەر تیپێك پاڵەوانی وەرزی پێشوو بووە دڵنیایی لەسەر نییە ببێتە پاڵەوانی وەرزی داهاتووش، بەڵام ئەركی ئەو وەك ڕاهێنەرێك ئەوەیە كە ئەم تینوێتییە لە یاریزانەكانیدا بە زیندووی بهێڵێتەوە.