یۆرۆی 2024 كە لە ئێستادا لە ئەلمانیا بە ئەگەرێكی بەڕێوەدەچێت دەبێتە كۆتا پاڵەوانێتی گەورەی چەندین یاریزانی گەورەی مێژووی تۆپی پێ ئەویش بە هۆی هەڵكشانی تەمەنیان، ئەو كۆمەڵە یاریزانە كە خاوەنی چەندین نازناوی بە كۆمەڵ و تاكەكەسین ئیتر لە لاكێشەی سەوزی پاڵەوانێتییەكە گەورە نێو دەوڵەتییەكان نابینرێنەوە.
یەكێك لەو یاریزانانەش كریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەنی 39 ساڵانە، ئەو یاریزانە لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال لە قۆناغی چارەكی كۆتایی یۆرۆ ماڵئاوای لە پاڵەوانێتییەكە كرد، دەوترێ ئەفسانە مێژوویەكە دەیەوێت بەشداری مۆندیالی 2026 بكات بەڵام ئەوە ئەگەرێكی كەمە چونكە یاریزانەكە لەو كاتەدا تەمەنی دەبێتە 41 ساڵ.
پیپی و مۆدریچ دوو یاریزانی ترن كە تەمەنیان هەڵشكاوە و یاریكردنیان لە پاڵەوانێتییەكی گەورەتری نزیكە لە مەحاڵ، چونكە بەرگریكارە پورتوگالییەكە لە ئێستادا تەمەنی 41 ساڵە، لە بەرامبەردا مۆدریچ لە نێو 38 ساڵیدایە.
دوانی تریش لە ئەستێرەكانی مێژووی تۆپی پێ كە ئیدی زەحمەتە لە پاڵەوانێتیەكی وەك مۆندیال و یۆرۆ ببینرێنەوە، مانوێل نۆیەر و تۆماس مولەرن، ئەو دوو یاریزانە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشداری یۆرۆی 2024یان كرد، لە ئێستادا گۆڵچییەكە تەمەنی 38 ساڵە، مولەریش سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 34 ساڵە بەهۆی پێشكەوتنی جیلی نوێی هەڵبژاردەكەی هەلی یاریكردنی كەمتری پێدەدرێت، پاش كرانە دەرەوەشیان لە یۆرۆی ئەمساڵ باسی لە ئەگەری وازهێنانی كرد.
جێی باسیشە تۆنی كرووس پێش دەستپێكردنی یۆرۆ، رایگەیاند پاش پاڵەوانێتیەكە بە تەواوی واز لە یاریكردنی تۆپی پێ دەهێنێت لە تەمەنی 34ی ساڵیدا.