
بە گوێرەی هەواڵەكانی چەند رۆژی رابردوو، جەنگی ركابەرییكردن لەسەر بەدەستهێنانی نیكۆ شلۆتێربێكی ئەڵمانی، بەرگریكاری یانەی بروسیا دۆرتمۆند گەرمە.
بە تایبەتیش لە یانە گەورەكانی ئەوروپا، ئەوانیش وەك، ریاڵ مەدرید، بایرن میونشن، بەرشەلۆنە و یانەكانی لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی لە خولی ئینگلتەراوە.
بەڵام لای خۆیەوە رۆژنامەنووس كریستیان فاڵك، بەشێكی ئەم هەواڵانەی بە ناڕاست ناوبرد و رەتیكردەوە بایرن میونشن بە هیچ شێوەیەك گرنگی بە شلۆتێربێك بدات.
هەروەها باسی لەوەشكرد، یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی و دوور لە چاوی میدیاكان هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو بەرگریكارە تەمەن 26 ساڵەكە دەدات، هەروەها لیڤەرپوول و مان سیتیش چاوڕێی دەرفەتێكی گونجاو دەكەن بۆ گواستنەوەی.
جەختیشیكردووەتەوە، بەرشەلۆنە گرنگی بە شلۆتێربێك نادات و بەگوێرەی ئەو دۆخەی تێیدان پێناچێت هیچ شتێكیش بگۆڕێت چونكە لە ئێستا توانای دابینكردنی تێچووی گرێبەستەكەیان نییە.