دوای بردنەوە گەورە و گرنگەكەیان بەرامبەر وێستهام، میكێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، زۆر دڵخۆشە بەهۆی ئەو شێوازەی كە یارییەكەمان پێ بردەوە و ئەو ئاستەی كە پێشكەشیان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجامێكی وەها گەورە لە یاریگایەكی بەڕاستی سەختدا ئەوە دەردەخات كە یاریزانەكانی زۆر باشن.
وتیشی: زۆر نایاب و سەرنجڕاكێشە كە مێژوو بۆ یانەكە تۆمار بكەین، ئێمە لە ساتێكی باشداین و دەبێت زەبری هێز دروست بكەین، لەم یارییەشدا تیپەكە هەر لەسەرەتاوە بەهێز دەركەوت.
دەشڵێت: دەبێت سەیری ئەو یەكگرتووییە بكەین كە بوكایۆ ساكا لەم تەمەنەدا هەیەتی كە تەنها 2 ساڵە، ئەوەی لە دوو سێ وەرزی ڕابردوودا كردوویەتی، پێمان دەڵێت دۆزینەوەی یاریزانێكی وەها قورسە و ئێمە زۆر پێویستیمان پێیەتی.
دەربارەی ئاستی دیكلان رایسیش دوپاتیكردەوە، یاریكردن بەرامبەر یانە كۆنەكەت سەختە و هاندەرانی وێستهامیش زۆر باشبوون لەگەڵیدا، چونكە دوای گۆڵەكەی چەپڵەیان بۆ لێدا.