پێش یاری نێوان ئارسناڵ و مانچستەر سیتی راهێنەری هەردوولا لێدوانەكانی خۆیان لەسەر یارییەكە خستەروو.

لە سەرەتادا میكێل ئارتێتای راهێنەری گەنەرز روونیكردەوە، دەزانێت لەگەڵ سیتی چەندە ركابەرن بەڵام ئەو باوەڕی بە خۆی و تیپەكەی هەیە كە دەتوانن بردنەوە بەرامبەریان بەدەستبهێنن.

دوپاتیشیكردەوە: سەیری پێكهاتەكەیان دەكەن و سەیری دەكەن تا بزانن چیباشترینە بۆ تیپەكە، هەروەها چالاكانە هەوڵدەدەن و بەدوای دۆزینەوەی چارەسەردا دەگەڕێن بۆ پۆستێ هێرشبەری سەرە ڕم.

لە بەمبەردا پیپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزن رایگەیاند، یارییەكی سەختیان لەپێشە و لیستی پێكانەكان بە هەمان شێوە بەردەوامە بۆیە چاوەڕێ ناكات هیچ یاریزانێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئارسناڵ بگەڕێتەوە.

وتیشی: یاریكردن بەرامبەر ریاڵ مەدرید وەك یاری دێربی لێهاتووە، چەند ساڵێكە لەسەریەك رووبەڕوویان دەبنەوە، ریاڵ مەدریدیش یان بایرن هەردووكیان تیپی سەختن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەو ئاستەی ئێستایان شایەنی ئەوە نین بەگەنە یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ، دەكرا باشتربن، بەڵام هەمیشە هەموو هەوڵێك دەدەن تا بە باشترین شێوە دەركەون.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە