لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ، ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و ئەی سی میلانی ئیتاڵی بەرامبەر یەكتر یاریان كرد.

تایمی یەكەم، میلان باشتر یاری كرد بەڵام بە تێكڕایی یارییەكەی هاوسەنگ بەدی دەكرا.

لە تایمی دووەم، رۆسۆنێری لە خولەكەی 55 لە رێگەی ساموێل چوكوێزی پێشكەوت، تا كۆتاییش ئەنجامەكە بەم شێوەیە مایەوە.

سەرەنجام میلان بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە ریاڵ مەدریدی بردەوە، میلان یەك یاری دیكە لە یارییە دۆستانەكان ئەنجامدەدات، ئەویش بەرامبەر بەرشەلۆنەیە، لە بەرامبەردا ریاڵ مەدرید بەرامبەر بەرشەلۆنە و مان سیتی دوو یاری دیكە ئەنجامدەدات پێش دەستپێكردنی وەرزی نوێ.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە