بە گوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری بەڕازیل، لەگەڵ ئەندریكی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید قسەی كردووە و داوای لێكردووە كاتێكی زیاتری یاریكردن بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بانگهێشتی بكات بۆ مۆندیالی 2026
بەو پێیە راهێنەرە ئیتاڵییەكە داوای لە هێرشبەرە بەڕازیلییەكە كردووە ریزەكانی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت، بەڵام ئیندریك خۆی هیچ ئارەزووی جێهێشتنی بێرنابیۆی نییە و لە ئێستادا بیر لە گواستنەوەی بە خواستن ناكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەستێرە تەمەن 19 ساڵانەكە ئاواتەخوازە ڕكابەری لەسەر پێكهاتەی سەرەكی بكات، هەرچەندە ئەمە ئاڵۆز دەردەكەوێت، بەتایبەت دوای ئاستیسەرنجڕاكێشی گۆنزالۆ گارسیا لە مۆندیالی یانەكانی.
دوپاتیشیكردووەتەوە، ڕەنگە ئامۆژگارییەكانی ئەنچیلۆتی پاڵ بە ئیندریكەوە بنێت كە ڕیال مەدرید جێبهێڵێت بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر بەشداریكردن لە مۆندیالی 2026 هەبێت.