دوای بردنەوەیان لە رایۆ ڤاییكانۆ كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید وتی: خۆشحاڵین بە ئەنجامی یارییەكە چونكە سێ خاڵمان بەدەستهینا، هەرچەندە دەمانتوانی بە ئەنجامی گەورەتر بردنەوە بەدەستبهێنین.
ئاماژەی بەوەشكرد، یارییەكە سەختبوو، مۆدریچ هیچ كێشەیەكی نییە و هەمووان باشن، بەڵام هیوادارە رودیگەر و تیبۆ كۆرتوا لە پەتا چاكببنەوە و بتوانن بەرامبەر ئەتلەتیكۆ یاریی بكەن.
وتیشی: ڤینیسیۆس زوو گەیشتووە بەم ژمارە گۆڵانە و ئاستێكی نایابی هەیە و هەموو وەرزێكیش دەجەنگێت لە پێناو پێشكەشكردنی ئاستی بەرز، بێلینگهامیش پێكانی نییە و لە ئاست و رۆژی خۆیدایە.
دەشڵێت: لە یارییەكەی چوارشەممە بەرامبەر ئەتلەتیكۆ ئەگەر بە هەمان شێوەی تایمی یەكەمی یاریی رابردوو یاریی بكەین ئەوا چانسی گەیشتمان بە قۆناغی داهاتوو دەبێت، تیپكەش لە دۆخێكی باشدایە و بە كۆمەڵ یاریی دەكەن.