لویس ئینریكی راهێنەری پاریس سان جێرمان لە لێدوانێكیدا وتی ئاستی گۆنزالۆ رامۆس زۆرباشە و گرنگی بەوەنادات یاریزانی سەرەكییە یاخود نا بەڵكوو بەردەوام دەرفەتەكان دەقۆزێتەوە و دڵخۆشم لەگەڵمانە.
وتیشی لەگەڵ سەرۆك و كارگێری یانەكە قسەم كردووە و دڵخۆشم بە هەبوونی ئەم كۆمەڵە یاریزانە باشەی هەمانە و هیچ گرێبەستێكی ترم ناوێت.
سەبارەت بە هێڵی بەرگری یانەكەی ئاماژەی بەوەكرد ئەگەر لە یارییەكەدا براوەبیت مانای ئەوەنییە سەرجەم كارەكانت كە ئەنجامت داوە باشبووە و بە پێچەوانەوە ئەگەر شكست بهێنێت مانای وانییە كاری باشت نەكردووە، ئێمە بەردەوام هەوڵ دەدەین لەسەرجەم پێگەكان ئاستی بەرز پێشكەش بكەین.
سەبارەت بە ئاستی عوسمان دیمبلی وتی یەكێكە لە باشترین هێرشبەرەكانی یانەكەم و دەتوانێت لە یاریگادا چەندین رۆڵ ببینێت و گۆڵ تۆماربكات و تەنانەت هاوكاری هاورێكانیشی دەكات.
لە كۆتاییدا ئەوەی ئاشكراكرد متمانەی بە یاریزانەكانی هەیە لەسەرجەم یارییەكان بردنەوە بەدەستبهێنن.