پاش بردنەوەیان لە ئارسناڵ، لویس ئینریكی راهێنەری پاریس سان جێرمان رایگەیاند، ئازارێكی زۆریان چەشت لە یارییەكەدا، ئارسناڵ ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە و ئەوانیش ناچاربوون بەرگری بكەن لە كاتێكدا پلانی بەرگریكردنیان نەبووە.

جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، تۆپەكە وەستاوەكان و تەواوی هێرشەكانی ئارسناڵ بەرەنگاربوونەوەیان قورس بووە، لە تایمی یەكەم تووشی كێشەی زۆر بوونەتەوە و هەوڵیانداوە بە هێرشی هەڵگەڕاوە یاری بكەن.

وتیشی: كاتێك ئەنجامەكانمان لە چامپیۆنزلیگ باش نەبوون، بە یاریزانەكانمم وت: ئەگەر ئەو ئەنجامانەش بەدەست نەهێنین كە پێویستمانە، ئێمە یەكێكین لە باشترین تیپەكانی ئەوروپا، گۆڕانكاری تەنها یەك فاكتەری نەبوو، پرۆسەیەك بوو كە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەوپێش دەچوو، لە وەرزی یەكەمدا كارێكی باشمان كرد، بەڵام بەس نەبوو، بە ستافەكەمم وت ئەگەر نەتوانم هەموو ڕۆژێك یان هەموو مەشقێك بیركردنەوەیەكی جیاواز لە یاریزانەكان بەدەست بهێنم و پێشكەوتن نەبینم، ئەوا دەست لەكار دەكێشمەوە، وە ئەمساڵ هەموو ڕاهێنانەكانمان لە ئاستێكی بەرزدا ئەنجامدرا، بەڕاستی یاریزانەكان ناوازە بوون.

سەبارەت بە ئینتەر میلانیش ئاماژەی بەوەكرد، یانەیەكی گەورەن و لەم وەرزەدا چەندین جار ئەوەیان پیشانداوە، بە ئامادەكارییەكی زۆر و بە شیكردنەوەی جۆری یاریكردنیان روبەڕوویان دەبنەوە و هەوڵی سەركەوتن بەسەریاندا دەدەن.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە