پێش یاریەكەیان بەرامبەر تۆڵۆز لویس ئینریكی راهێنەری پاریس سان جێرمان رایگەیاند، ئێمە لەم وەرزەدا سەركەوتنمان بەدەستهێناوە و بە رۆژانی سەختدا تێپەڕیوین، هەروەها تۆپی پێ وەرزشێكی ئاڵۆزە، بەو پێیەی ئەو تیپانەی باشترین یاریزانیان هەیە لە هەموو یارییەكدا سەركەوتن بەدەست ناهێنن.
وتیشی: هەموو بڕیارەكانم لەسەر بنەمای ئەو شتانە دراوە كە بە باشترین دەزانم بۆ تیپەكە، هێشتا نازناوێك هەیە كە لەم وەرزەدا هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەین، ئەمەش ئامانجی ئێمەیە، من باوەڕم وایە بەبێ گوێدانە یاریزانەكان وەرزی داهاتوو بەهێزتر دەبین.
لەسەر بڕیارەكەی مباپێش سەبارەت بەجێهێشتنی پاریس دەڵێت: ئێمە دەمێكە بڕیارەكەی دەزانین وەك هەموو كەسێك، ئەمەش هیچ شتێك لە فۆرمی گشتی پاریس ناگۆڕێت، زۆر ویستمان پەشیمانی بكەینەوە بەڵام سوربوو لەسەر بڕیارەكەی.
دوپاتیشیكردەوە، لە بڕیارەكەی مباپێ تێدەگات، لەبەر ئەوەی كیلیان حەوت ساڵی لە یانەكەیان بەسەر بردووە و ئەفسانەی یانەكەیە، هەموو شتێكی بە پاریس بەخشیوە، بەڵام تا ئێستا پێی نەوتوون بۆ كوێ دەڕوات، هەرچەندە پێیان وایە بابەتەكە ڕوونە.