پێش روبەڕوبوونەوەی بەرشەلۆنە، سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان رایگەیاند، بەرامبەر بە یانەیەكی گەورە یاری دەكەن و دەبێت ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، لە یاری پێشوو ئاست بەرزی بەرشەلۆنەیان بۆ سەلماوە.

وتیشی: لە یاری پێشوودا ئاستێكی زۆر باشمان پێشكەش كرد، بەڵام دەمانتوانی لە هەندێك كاتدا باشتر بین، دەبێت بە وریاییەكی زیاترەوە یاری بكەین، بۆ ئێمە وەك یاری كۆتایی پێشوەختە وایە.

باسی لەوەشكرد، پێش یارییەكە بڕیار لەسەر بەشداری پێكردنی پاڤارد و لاوتارۆ دەدەن، بەرگریكارەكەیان بەشداری راهێنانەكانی كردووە بەڵام لاوتارۆ نەیتوانیووە بەشداربێت.

جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، ئەگەر پێویستان بە گۆڕانكاری تەكتیكی هەبێت ئەوە لە پێكهاتەكەیان ئەنجامی دەدەن، لە یاری پێشوو باشتر بوون و لەم یارییەش دەیانەوێت ئاستیان باشتر بكەن و هەڵەكانیان چاكتر بكەنەوە، بەڵام دەبێت ئەوەشیان لەبیربێت بەرشەلۆنە لە ناوە و دەرەوەی یاریگای خۆشیدا ئاستی هەر بەرزە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوە گەشبینی دەكات سەبارەت بە یارییەكە كۆتا راهێنان و متمانەی یاریزانەكانە بە بردنەوە، وە نەبوونی كۆندی و لیڤاندۆڤسكی كاریگەری گەورە لەسەر بەرشەلۆنە درووست ناكات چونكە یانەكە خاوەن جێگرەوەی باشە.

وتیشی: یامال یاریزانێكی زۆر باشە و راگرتنی ئەستەمە، هەوڵدەدەین چاودێری تایبەتی بكەین و رایبگرین، بەو تەمەنەوە توانای بڕیاردانی زۆر خێرایە و ئەوەش سەرسامی كردووم.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە