
سوبحی مەھدی
ھەروەک لەھەموو خولەکانی ھەڵبژاردنی پێشوودا کراوە. ئەمجارەش دوای دیاریکردنی چوار کاتی جیاجیا بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.وادووبارە ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن ھەڵپەسێرران وبەوەش ھەڵبژاردن دوادەخرێتەوە.
لەھەر سیستمێکی سیاسیدا ٸەگەر ئیرادەی چەسپاندن وگەشەپێدانی دیموکراسی ھەبێت ئەوا پێش تەواوبوونی ھەر خولێک ٸامادەکاری بۆ خولی دوای خۆی دەکرێت و لە زۆربەی ووڵاتانیشدا لە ڕۆژژمێری ساڵدا جێگیردەکرێت.
ٸەوەی لە ھەرێمی کوردستان ولەسایەی دەسەڵاتی دوو حزبیدا دەگوزەرێت لە دونیادا کەم وێنەیە و کاتی ھەڵبژاردن بە گوێرەی بەرژەوەندی ٸەم حزب یان ٸەوی تر ڕێک دەخرێت ویاسای ھەڵبژاردن وکۆمسیۆنی ھەڵبژاردن ھەر بە گوێرەی بەرژەوەندی دەسەڵات دادەنرێت.
ٸەگەر ھەڵبژاردن گەڕانەوە بێت بۆ گەل و دەنگدان بێت بۆ نوێنەرەکانی گەل بۆ بەڕێوەبردن ووڵات. ٸەوا گەلی کوردستان بۆ ماوەی چوار ساڵ ٸەندامانی خولێکی پەرلەمانیان ھەڵبژاردووەو ھەرلەم پەرلەمانەوە متمانە بۆ دامەزراوەکانی ڕاپەڕاندن وەرگیراوەو دەبێت دوای چوار ساڵەکە ٸەم مافە بگەڕێتەوە بۆ گەل.
ٸەم ھەوڵانەی حزبە ناکۆکەکان بۆ میکانیزمی ھەڵبژاردن وکۆک لە پاراستنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانیان بەم کارانەیان زیانی گەورە بە ناوبانگی ھەرێم و دەسکەوتەکانیان گەیاندووە و دەگەیەنن و ٸەگەری مەترسیدار دەخەنە بەردەم مانەوەو بەردەوامی قەوارەی ھەرێم و لایەنگری و پشتیوانی دۆستانمان لەجیھاندا.
زۆربەی حزب وقەوارەو ھاوپەیمانیەکان وێرای ٸامادەکاری خۆیان و لایەنگریان بۆ ھەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدان . دژی ٸەم ھەنگاوانەی دەسەڵاتداران دەوەستنەوە کە لەکۆتاییدا زیانەکانی زیاتر دەبن. وداواکراوە لە ھەموو لایەک بە گیانی بەرپرسیارێتیەوە ھەوڵبدەن ھەڵبژاردن دوانەکەوێت و کاربکرێت ڕێکارەکانی دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆن زۆر دوانەکەون تا چیتر ھەرێم لە بۆشایی یاساییدا نەمێنێتەوە.