لۆران بۆنفۆیس*
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
ڕێبازی پارتی سۆسیالیزمی یەمەن لەکۆماری دیموکراتی گەلی یەمەنەوە بۆ بزاڤی جوداییخواز لەباشوور زۆر ناوازە دەردەکەوێت، کە تاکە دەوڵەتی مارکسیستی جیهانی عەرەبییە. تا ساڵی١٩٩٠لەدەسەڵاتداو پاشان نائومێد بوو و کەوت. چەپ بۆماوەی سێ دەیە خۆی لە لۆژیکێکی ناسنامەدا قفڵکرد و زلهێزە ناوچەییەکان قۆستییانەوە.
بیری چەپ لەیەمەن هاوشێوەی وڵاتانی عەرەبی بووەتە ئامانجێکی بەدەستنەهێنراو. ئەمڕۆ بەهێزێکی سیاسی دیار نازانرێت و خۆی خزاندە پەراوێزەوە. تەنها بەنوستالیژیا ماوەتەوەو هەندێک پێگەی جیۆپۆلەتیکی مێژوویی ڕێگەی پێدەدەن بێهیچ قوورسایییەک بەزیندوویی بمێننەوە.
ئەزموونی سۆسیالیزم لەدەسەڵاتدا، تایبەتمەندییەکی یەمەنە لەدوو دەیەدا، وڵات دوو "دەوڵەتی" سەربەخۆی دابەشبوو، حزبی سۆسیالیستی یەمەن دەسەڵاتداری یەمەنی باشوور بوو. بەشداربووانی ڕاپەڕینی دژەئیمپریالیزمی سەرەتای ساڵی١٩٦٣ی دژەبەریتانیا،ئەم حزبەیان لەساڵی ١٩٧٨دامەزراند. سەرکردە سۆسیالیستەکان لە ساڵانی ١٩٦٧ تا ١٩٩٠، دەسەڵاتی ناوەند و ئایدۆلۆژییان لە عەدەنی پایتەخت جێگیرکرد کە سەردەمێک لەنگەری کاریگەری نێودەوڵەتی و تاکە گەوهەری ئیمپراتۆریەتەکە بوو و بۆمەیلی هەناردەکردنی شۆڕشەکەیان دەگەڕایەوە، بەتایبەتعەمانی هاوسێ و ناوچەی زەفار و یەمەنی باکوور، بۆ پشتگیریپارتیزانەکانی بەرەی نیشتمانی دیموکراتی لەکۆتایی حەفتاکان. سۆسیالیستەکان کۆشان کۆمەڵ و ئابووری یەمەنی باشوور لەڕێگای بەنیشتمانیکردن و پاکتاوی ڕەگەزەکانی ئیمپریالیزمو پشتگیریکردنی پارێزەرە دەرەکییەکانیان، ئەڵمانیای خۆرهەڵات، سۆڤیەت و چین بگۆڕن. ئەوێ ڕۆژێ عەدەن بۆئۆردوگای سۆسیالیستی فانۆسێکبوو، پەناگەیەک بۆ داڵدەدان و مەشقی شەڕکەرانی بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگارکردنی فەلەستین بەسەرۆکایەتی جۆرج حەبەش یان هانس یواخیم کلاینی ئەڵمانی و ئیلیچ ڕامێرز سانچزی ڤەنزویلایی (کارلۆس).
شکستهێنانیحکوومەت
بەڵام کۆمەڵگەی نەریتی ناوخۆ بەرەنگاری فشاری پڕۆژەی سۆسیالیستی بووەوە. کە لەخێڵ و کردەگەرایانی ئایینیپێکهاتبوو وڕۆڵییان تەوەری بووتێیدا. بەتایبەت کۆمەڵگای نەریتی دەوری شارەکان و ناوچەی خۆرهەڵاتی حەزرەموتمایەوە. لەڕاستیدا ستراکچەرەکان نەگۆڕان، هۆیەکەشی کەمی سەرچاوەکان و لاوازی شارنشینی و کۆچبەران ئەوەندە زۆربوو، بە تایبەت لەپاشاکانی کەنداو پارێزەرێکییان لەبەرامبەر سیاسەتی ئیرادەگەرایانەی سۆسیالیستی، تووندوتیژ دۆزیبووەوە کە هەوڵی پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانی دەدا.
کۆماری دیموکراسی گەلی یەمەن سەرەڕای مەیلە پێشکەوتنخوازەکانی، ڕووبەڕووی گرژی ناوچەیی بووەوە کە خۆی لەپشت ناکۆکییە ئایدۆلۆژییەکان پەنهان و لەکانوونی دووەمی ساڵی١٩٨٦ چووە قۆناغیکی تووندوتیژی ناوازە ومردنی چەند هەزارکەسێکو یادەوەری و کاریگەرییەکەی لەناو دەستەبژێرانی باشووردا بەهێزە. ئەم شەڕە ناوخۆییە کورتماوەهەندێکیانیدوورخستەوە و ڕیشەی ناڕەزایی قووڵتر بووەوە. لەوکاتەدا گروپی ئەلزومرەی عەلی ناسر محەمەد (سەرۆکی باشوور لەساڵی١٩٨٠ تا ١٩٨٦) و عەبد ڕەبە مەنسور هادی (سەرۆککۆمار لە ساڵی٢٠١٢ تا ٢٠٢٢)، بوونە ئۆپۆزسیۆن. مەنسوور هادی، پارێزگای ئەبین و باڵی ئەلتغمە بەسەرۆکایەتی عەلی سالم ئەلبیز پشتیوانیدەکراو بنکەی سەرەکی لەحەزرەموت بوو. ئەم ئۆپۆزسیۆنە بەردەوام و بووە مشتومڕو دووژمنایەتی چەپەکانی باشوور.
ئەم شکستەی مارکسیزم لەدەسەڵات قبوڵنەکراو سۆسیالیستەکان وەک بزووتنەوەیەکی ئۆپۆزسیۆن لەکۆتایی شەڕی سارد و یەکگرتنەوەی یەمەن لە ٢٢ی ئایاری ساڵی ١٩٩٠ و ڕووخانی حکومەتی سۆسیالیستی، پێکهاتنەوە. حزبی سۆسیالیستی یەمەن لەجیاتی بەرجەستەکردنی بەدیلێکی سیاسی ڕوون، بە بەرنامەیەکی ئابووری و ستراتیژی جیاواز لەستراتیژییەکانی عەلی عەبدولڵا ساڵح، سەرۆککۆماری یەمەنی یەکگرتوو تا ساڵی ٢٠١٢، داکۆکی لەشووناسی باشوور کرد، کە شووناسێکی تایبەت، جیاواز لەشووناسی نیشتمانی و دواجار دژایەتیکردنی شووناسی باکوور، خستەڕوو. تاڕادەیەک داکۆکیکردن لەچینە زەحمەتکێشەکانی باشوور مەحاڵ بوو.
لەڕێگای دوورخستنەوەدا
ئەم لۆژیکە لەگەڵ ویستی سەرکردە سۆسیالیستەکان بۆپاراستنی دەستکەوت و گەیشتن بەسەرچاوەکانی دەوڵەت، هەڵوێستی پارتی سۆسیالیستی یەمەنیان داڕشت. بۆچوارساڵ، ڕێککەوتنی باکوور و باشوور، قۆناغی کاتی پێکهێناو پێگەی فەرماندەییکردنی بۆسۆسیالیستەکان پاراست، بەتایبەت یاریدەدەری سەرۆککۆمار عەلی سالم ئەلبیز و پاراستنی هێزە چەکدارەکانی باشووری فەرماندەیی خۆسەر.
یەکگرتنەوەی یەمەن، دەسەڵاتی باکووری چەسپاند و خاوەندارییەتی و جیاکاری بەتایبەتیکردنەوەی زەویزەوتکرد، بەڵام دەستەبژێرانی سۆسیالیست شکستەکەیان،بەتایبەت ئابووریقبووڵنەکرد و سووربوون لەسەر چاوەڕوانی ناواقیعییان. لەڕاستیدا یەکسانی لانیکەم بەهۆی ناهاوسەنگی دانیشتوان مەحاڵ بوو: تاڕادەیەک دانیشتوانی یەمەنی باشوور سێ هێندەی باکوور کەمتر بوو. لە پانتاییەکی وەهادا، دوای ڕاگەیاندنی جیابوونەوە یەمەنی باشوور لەمانگی ئایاری ساڵی١٩٩٤، شەڕێک هەڵگیرسا کە شکستی سۆسیالیستی نوێی سەربازی بەگوڕو بەیەکجاری عەلی سالم ئەلبیزی بۆ عەمان و پاشان نەمسا دوورخستەوە. ئاوەها چەپ وەک جێگرەوەیەک، ڕاشکاوانە پەراوێز خرا.
لە ساڵی١٩٩٠، سەرکردایەتی سۆسیالیست دەستی هاوکاری بۆپاشاکانی کەنداو ڕاداشت، بەتایبەت سعوودییە کە لەهەوڵی لاوازکردنی یەمەندابێئاکام بوو. لە ساڵی١٩٩٤حکومەتی باشووری تازە دامەزراوییان بەڕەسمی ناسینی،بەڵام بەڵێنی هاوکاریکردنی دارایی پاشاو ئەمیرەکان، نەیانتوانی ڕەوتێکی مێژوویی قووڵ بەهۆی شکستی سەربازی بەرامبەر سووپای باکوورو تاڵانکردنی عەدەن بوەستێنن. سووپای باکووری هاوپەیمانی ئیسلامگەراو خێڵە تۆڵەستێنەوەکان پاڵپشتییان دەکرد. گەرچیئەم ڕووداوە سازشی ژیۆپۆلەتیکی سەرکردە چەپەکان بوو، لەدەرەوەی وتارە دژەئیمپریالیستییەکان کەپێشتر جەختیدەکردەوە لەدامەزراندنی حزبوحکومەتی سۆسیالیستی.
هاوپەیمانێتیکردنی ئیسلامگەرا
بەڵگەنەویستە ڕیزپەڕێک لەم کارکردی چەپەدا هەیە و داوەرییەک دادپەروەرانە نییە،کە یەکپارچە لادەرانەهەڵوێستەکانی هەڵدەسەنگێنێت. دەستکەوتەکانی حزبی سۆسیالیست لەباکوور، پێش و دوای یەکگرتنەوەی ١٩٩٠، گرنگ بوو. حزب توانی بەهۆی شەڕی پارتیزانی بەرەی نیشتمانی دیموکراتی، کادرانیبێلایەنلەحکومەتی باشوورپەروەردە و ئامادەبکات. جارولڵا عومەر ئەلکوهالی ئێبی و جێگری سکرتێری گشتی حزب، دیارترینیان بوو. پێگەی حزبی سۆسیالیست لەدەرەوەی تەعز و سێیەم شاری وڵاتدیارو پاش ساڵی١٩٩٤، خۆی بووژاندەوە. لەیەمەنی باشوور کۆمەڵێک کەسایەتی دیار لەدەرەوەی حزب بوون: شاعیران عەبدولڵا ئەلبراودنی و عەبدولعەزیز ئەلمقالیح. چالاکوانانی فێمێنیست: ئەمەل بەچە و ڕەئوفا حەسەن.
بەدرێژایی سێ دەیەی ڕابردوو دوو دینامیزم بێ پەرتبوون لەحزبی سۆسیالیست هاوشان بووە، کە لە چەپی عەرەبدا باوە. یەک لایەنگری دروستبوونی حکومەتێکی سەرتاسەری و دوو، جوداییخواز. هەر چەند جارولڵا عومەر لەکانوونی ١ی ساڵی ٢٠٠٢ لەدۆخیکی ئاڵۆزو کۆنگرەی حزبی ئەلئیسلاح (لقی یەمەنی ئیخوان ئەلموسلمین) تیرۆر کرا، توانی بژاردەیەکی دەگمەن بەسەر حزبی سۆسیالیستدا بسەپێنێت: یەکێتی نێوان دژەکان. لە ساڵەکانی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٦، بەرگریکردن لەکاندیدەکان بەهۆی پلاتفۆرمی دیالۆگی هاوبەشدژی حزبی عەلی عەبدولڵا ساڵح. ڕێی بەحزبی سۆسیالیستی یەمەندا بوونی بچەسپێنێت. ئەم حزبە تووانی بەگژ ئیسلامگەرا و چەپەکاندابێتەوە کە لەدنیای عەرەب، تاکە هێزە دەسەڵاتگەراکانی بەهێزکردووە. لەکۆتاییدا ڕۆژنامەی (الثوری) و ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤی یەمەنی حزبی سۆسیالیستی یەمەن، توانیان ئەم بژاردەیە بەرجەستە بکەن.
بەهۆی ئەم لۆژیکەوە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕی ساڵی ٢٠١١ توانی بەودەسەڵاتە بگات و بەتووندوتیژیکەم، عەلی عەبدولڵا ساڵح بڕوخێنێت. قۆناغی کاتی، کە بە هەڵکشانی چاوەڕوانی گروپە سیاسییەکان، ئایدۆلۆژیای پشتبەستوو بەکۆدەنگی،بەرەنجامی دیالۆگی هاوبەشینیشاندا. یاسین سەعید نوعمان سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیتی یەمەن، وازی لەسیاسەت هێناو لە ساڵی٢٠١٥ باڵوێزی لەندەن بوو تا سەرەتای ساڵی٢٠٢٤.
سۆسیالیزمی کاڵبووەوە
کە حوسییەکان لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٤ سەنعایان کۆنتڕۆڵکرد و شەڕهەڵگیرسا،دینامیزمی باشووری حزبی سۆسیالیست پێگەکەی گرنگتر بوو. لە ساڵی٢٠١٥ و دەستوەردانی سعوودیە بۆ گەڕاندنەوەی سەرۆککۆمار عەبد ڕەبە مەنسوور هادی، سۆسیالیستی پێشوو و حوسییەکان زۆر دژیبوون، داهاتووی چەپ گرنگ نەما. سۆسیالیستی یان نا، حزبەکان لەهیچ ئاستێکدا هێزێکی جێگرەوە نەبوون. ژمارەیەک سۆسیالیست لەسەنعا هاوهەڵوێستی دژەسعوودی حوسییەکان و تاراوگەییەکان بەهۆی یارمەتییە داراییە گوماناوییەکان، وازیان لەسۆسیالیست هێنا.
بەمشێوەیە حزبی سۆسیالیستی یەمەن وردە وردە لەبزووتنەوەی باشووردا مەحاڵ بوو. بەئاستێک پەراوێز بوو کە نەوەیەکی نوێی جێگرەوەی کەسایەتی عەلی سالم ئەلبیز، گەرچی لە ساڵی١٩٩٤ لەتاراوگە بوو، بەڵام تا شەڕ دەسەڵاتدارێکی ئەم بزووتنەوەیە بوو. بەرگری سەربارزی شەڕکەرانی سەلەفی لەشەڕی دژەحوسییەکان لە ساڵی٢٠١٥ عەدەن، هۆکاری هاوپەیمانی هەندێک سۆسیالیستبوو لەگەڵییان. ئەوکات هەر دووک لەئەنجومەنی کاتی باشووردابوون کە لە ساڵی٢٠١٧ بەپشتیوانی ئیمارات دامەزرا، بەڵام سۆسیالیستەکانیپشتگیریکراوی حکوومەت ئایکۆنی سەرمایەداری ڕەهاو شوێنکەوتووی سەرکردە ئایینیەکانن، کە نوێنەرییان لەئەنجومەنە ٨قۆڵییەکەی نیسانی ساڵی٢٠٢٢دا جێگەی هادی گرتەوە، نییە. لەسووپا و میلیشیاکانیشدا نییە جگەلەڕێی کادیرە کۆنەکانیڕاهێنراو لەکۆمارە سۆسیالیستییەکانیپێشوی ئەوروپا و نقوومی نوستالژیای بێهیوا. بێشک هێشتا ئەستێرەی سووری سۆسیالیزم لەوئاڵایەدایە کە پارێزەرانی جوداییخواز لەدەوری کۆبوونەوە.
* سەنتەری فەرەنسی لێکۆڵینەوە لەنیمچە دوورگەی عەرەب (CEFREPA)کوەیت.
orientxxi