لەرۆژی ڕۆژنامەی گەری كوردیدا
تیشكێك دەخەینەسەر رۆڵی ڕۆژنامەی بەعس لەپرۆسەی ڕۆمال كرنی ئەنفالدا
شێخ سدیق
لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفال دا، ڕژیمی دیكتاتۆری بەعس بۆ پەلاماری كوردستان هێزی ئاسمانیو هیزی پیادەو هێزی زرێپۆشو دەزگای هەوڵگریو ئاسایشی بۆ ئەنجامدانو سەركەوتنی پرۆسەی ئەنفالی بەكارهێنا..
لە پاڵ ئەو هێزانەدا ڕژیمی بەعس سەرجەم دەزگا ڕاگەیاندنەكانی خستە خزمەتی پرۆسەكەوە، هەموو كەناڵەكانی سەر بە دەسەڵات بوون ڕاستەوخۆ هەواڵەكانیان دەگواستەوە.
دوو هۆكار لەپشتی ڕۆماڵ كردنی پرۆسەی ئەنفالەوە بوو .
یەكەم :-
ڕژێم دەیوویست بە گواستنەوەی هەواڵی هێرشو پەلامارەكانی بۆ سەر كوردستان ڕوخاندنو بۆردومانكردنو دەستگیركردنی دانشتوانەكەی.. ورەی پێشمەرگەی كوردستان بشكینیو نەتوانن بەرگری بكەنو دانشتوانەكەش خۆیان بدەن بەدەستەوە بەبێ بەرگری.
دووەم :-
لە ڕیگەی ڕۆماڵ كردنی هەواڵی ئاراستە كراو بۆ جیهانی ئیسلامی دەیویست بەدونیای ئیسلامی عەرەبی بڵێ ئەمانە لە ئیسلام هەڵگەراونەتەوە بۆ ئەم مەبەستەش سورەتی ( ئەنفال )ی بەكارهێنا بۆ هێرشكردنو ئامانجەكەی پێكا یەك وڵاتی ئیسلامی لەسەر ئەنفال كردنی كورد نەهاتنە دەنگ.
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی عێراقی .
سەرجەم كەناڵەكانی بینراو بیستراو نوسراو لە عێراق بەهۆی ئەوەی سەر بە ڕژێمی بەعس بوونو هیچ جۆرە كەناڵێكی سەربەخۆ ئەهلی لەوكاتەدا لە سایەی دەسەڵاتی بەعس بوونی نەبوو جگە لەو ئیزگەو ڕۆژنامەو گۆڤارانەی كەسەر بە بەرهەڵستكاری بوون كە لەشاخ یان لە وڵاتانی دەرەوە دەرچون...
بۆیە لەگەڵ پەلامارەكاندا، بۆسەر كوردستان هەواڵەكانی ئەنفال راستەوخۆ دەگوازانەوە...
لە ڕۆژنامەی ( هاوكاری ) كە ڕۆژنامەیەكی كوردی بوو ساڵی 1970 دامەزرابوو، هەفتەی دووجار دەردەچوو، لە ڕۆژی دووشەممە بەرواری 4/1/1988 ژمارە ( 973 ) ... یەكەمین هێرشەكانی بۆ سەر گەڵوبەرگڵو لە هەفتەنامەی هاوكاری دا بڵاودەكاتەوە كەوەكو مژدەیەك بەخەڵكی كوردستانو عێراق ڕادەگەیەنێ. نوسیویەتی ( فەرماندە . مژدەی سەركەوتنی لە فەرماندەی كاری ( ئەنفال )ەوە پێ دەگات.. بەڕێز سەروكی فەرماندە موهیب ڕۆكن صدام حسین فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە لیوا ڕوكن سلگان هاشم ئەحمەد فەرماندەی كاری پاڵەوانی ( ئەنفال )ەوە پێ گەیشت كە تێدا مژدەی سەركەوتنی هێزە پاڵەوانی پێ داوە .
لە برۆسكەكەدا هاتووە ، كە هێزە بەشداربووەكانی ( ئەنفال ) بە سەر پاشماوەی بەكرێگیراوانی ئیران دا سەركەوتوونو بەیارمەتی یەزدان بنكەكانی یاخی گەرەكان لە ناوچەی ( سەرگەڵو ، بەر گەڵو ، زێویێ ، مولان ، قمر خان ، كانی توو ، چاڵاو ، یاخیار ، چۆخماغ ، یاغسەمەر .. قزلەر ، ناوچە بەرزاییەكان لەو بەكرێگیراوانە پاك كراونەتەوە ...
ڕۆژنامەگەریو حزبی بەعس .
حزبی بەعس یەكەم ڕۆژنامەی ئاشكرای بەناوی ( جمهوری ) بوو لە 17 تموز ساڵی 1958 كە خاوەنی ئمتیازەكەی عبدالسلام عارف بوو. لە بەرواری 6/11/1958 وەستا .
دوای ئینقلابی 8 شویاتی ساڵی 1963 وەرگرتنی دەسەڵاتی سیاسی عێراق لە لایەن حزبی بەعسەوە، ڕۆژنامەیەكی تریان دەركرد بەناوی ( الجماهیر ) كە بوو بەزمان حاڵی حكومەت. كە ژمارەی یەكەمی لە 12 شوباتی ساڵی 1963 دەرچوو، كە گرنگی بە ئامانجەكانی ئینقلاب دابوو ..
هەروەها بڵاوكراوەی ( وعی العمال ) لە كوتایی حوزەیرانی ساڵی 1960 بڵاوكرایەوە. لە ساڵی 1963 وەستا دواتر لە ساڵی 1967 یەكەم ژمارەی بڵاوكرایەوە .
ساڵی 1962 ڕۆژنامەی ( الاتحاد الوگنی ) لەلایەن یەكیتی قوتابیانی نەتەوەیی عێراق دەردەچوو. وەسنوردار بوو دەسو دەس دەكرد لە بڵاوكردنەوە .
وە جارێكی تر لە ساڵی 1967 حزبی بەعس ڕۆژنامەی ( الجمهوری ) بڵاوكردەوە سەرنوسەرەكەی ( فیصل حسون ) بوو بەردەوام بوو هەتاكو بەرواری 9/4/2003 ، هەروەها لە تەموزی ساڵی 1968 لە 17 ئاب دا یەكەم ژمارەی رۆژنامەی ( الپوره ) دەرچوو، بەردەوام بوو هەتاكو 9/4/2003 بەعس سەرجەم ئەم ڕۆژنامەو كەناڵەكانی تری ڕاگەیاندنی كۆنترۆڵ كرد بوو، هەموو سەر بەحزبو حكومەتەكەی بوو، بۆیە ڕاگەیاندن لە ساڵی 2003 لە عیراق دا ، جگە لە ڕاگەیاندنی بەعس هیچ ڕاگەیاندنێكی تر بوونی نەبوو ..
ڕاگەیاندنی بەعس
ڕاگەیاندنی بەعس بەدریژایی ماوەی تەمەنی دەسەڵاتی لە عێراق دا كاری لە چەمكی پیرۆزی صدام حسین وەكو كەسایەتی حزبی بەعس وەكو تاك حزبو ئایدۆلۆژی كە هەموو شتێكیان لە پیناوی ئەو دوانەدا دەخستە خزمەت .
ڕاگەیاندێكی چەواشەكارانە دژ بەمافی مرۆڤـــ و دیموكراسی ناشرین كردنی مرۆڤـــ كەمكردنەوەی بەهای مرۆڤی عێراقی ...
دروستكردنی تۆی دووبەرەكی لە نیوان كوردو عەرەبو توركمان لە نیوان خودی مرۆڤـــ خۆیدا ...
بەرهەم هێنەری ووشەی ناشرین جنێودان داهینانی كلتوری گەرم كردنی شەر، ئەمە لەكاتی جەنگی عێراق ئیراندا دەیان نوسەر بە نوسینەكانیان ئاگری شەڕیان گەرمترو خەست دەكرد ن فەرهەنگێك لە جنێۆ لە ناو ئەدەبیاتو رۆژنامەگەری بەعس دا بوونی هەیە ...
ئەدەبو شیعرو گۆرانی تەمسیلو هونەری تەشكیلی هەموو خرانە خزمەتی بەعسە بەعس خاوەنی كلتورێكی شێواندنو چەواشەكاری، تاكو ئیستا لە ئەدەبی حزبی كوردیو عەرەبی دا بوونی هەیە ڕەنگی داوەتەوە .
ئەدەب بوو بەم ئەدەبی قادسیەو خرایە خزمەتی ڕژێمی بەعسو تەشكیلیو تەمسیلو سینماو مۆسیقاو گورانی ناشرین كران بە بەشێك لە بەعسو هەموو ئەمانە بوونە قوربانی سیاسەتی چەوشەكارانە خرانە خزمەتی بەعسو صدامەوە .
ڕۆژنامەگەریش چەمكو مفهومی خۆی لێ سەندرایەوە بوون بە بەشێك لە بەعسو خرانە خزمەتی سیستەمی دیكتاتۆریانەی بەعس ...
كران بە چەكێك وەكو زریپۆشو تانك ئاراستەی میلەتی كورد كران خستیانە پاڵ دەزگا سەركوتكارەكانی تر بۆ بەعەرەب كردنو پاكتاوی ڕەگەزی سرینەوەی سیمای نەتەوەیی كورد .
پرۆسەی بەدناوی ئەنفال لە ( 8 ) قوناغی جیاواز جێ بەجێ كرا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، لە كۆی ئەو هێرشانەدا ڕاگەیاندنو ڕۆژنامەی عێراقی ڕۆماڵی هەواڵەكانیان گواستەوە... بەشێوەی هەواڵو ڕاپۆرتو سەروتارو ڕیپۆرتاژ گوتار لە بارەی هێرشەكانی ئەنفالەوە ڕوماڵ كراوەن لەلایەن دەزگاكانی سەر بەڕژێمی بەعس.
هەفتەنامەی هاوكاری ڕۆژنامەیەك بوو هەفتەی دووجار بڵاودەكرایەوە زمان حاڵی حزبی بەعس بوو . یەكەم ژمارەی لە رۆژی هەینی 9/11/1970 بڵاوكرایەوە لەلاپەرەی یەكەمدا نوسرابوو ڕۆژنامەیەكی هەفتانەیە، لەلایەن دەزگای گشتی بڵاوكردنەوەو چاپكردنی كوردی دەردەچێت ...
یەكەم سەرنوسەری منزر كریم بوو ... ئەم ڕۆژنامەیش لە ساڵلا 1988 لەكاتی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال دا مەیدانی هەواڵی گواستۆتەوە ڕاپۆرتو ڕیپۆرتاژی لەسەر كردووە ... بۆ ئەم باسە تەنها لە 4/1/1988 تاكو 29/12/1988 وەردەگرین ... لە كۆی ئەم ژمارانەدا بەم شێوەیە لە خشتەیەكدا دەرمان خستووە .
ت جۆرەكانی هونەری نوسین ژمارە
1. چاوپێكەوتنی ڕۆژنامە گەری 68
2. هەواڵی ڕۆژنامە گەری 8
3. سەروتار 7
4. ڕاپۆرتی ڕۆژنامە گەری 4
5. گوتاری ڕۆژنامە گەری 3
ڕۆژنامەی هاوكاری ئەم جۆرە چاوپێكەوتنانەیان ئەنجام داوە .
1. چاوپێكەوتنی زانیاری
2. چاوپێكەوتنی ڕەئی
3. چاوپێكەوتنی وەصفی
ئەو جوابو وەڵامانەی كەوەرگیراون لەو كەسانەی كە چاوپێكەوتنیان لە گەڵدا ئەنجامدراوە .
1. جوابی زانیاری .
2. جوابی وصفی .
3. جوابی شایەتی دان بە ئایەتێكی قورئان .
4. جوابی بە
ئەوكەسانەی كە چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام دراوە بەم شێوەیە بوو .
1. چەكدارانی فەوجی دیفاع وەتەنی ( جاش ) .
2. مستەشار .
3. سەربازی عێراقی .
4. سەركردەی سەربازی .
5. كەسایەتی سیاسی .
هەفتەنامەی هاوكاری ڕۆژنامەی ( هاوكاری ) ڕاستەوخۆ هەواڵی گواستنەوە دواتر لەسەر پرۆسەی بەدناوی ئەنفال دا لە زۆربەی هونەرەكانی ڕۆژنامەگەری بابەتی نوسیووە...
دەكرێت ئەم ڕۆژنامە بكرێتە شایەت حاڵێكی زیندووی دان پێدانانی ئەو جاشو مستەشارانەی كە بەشداری ئەنفالیان كردووە، ئێستا هاشی لێدەكەن بەڵكوم زۆربەی زۆری ئەو مستەشارانەی چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام دراوە لە ناو پرۆسەی بەدناوی ئەنفال دا لەناو هێرشەكاندا وێنەیان گیراوە، بەعترافی خۆیان باس لە بەشداری كردنی خۆیان دەكەن لە زۆربەی قوناغەكانی ئەنفال بەوپەری سەربەرزیو شانازیەوە باسی سەركەوتنی خۆیان دەكەنو خاكو نیشتمان بە خاكی عەرەب دەزاننو هێرش دەكەن سەر پێشمەرگەو بە خائنو نۆكەر سەیریان دەكەن ... مناڵو ژنی كورد ئەنفال دەكەن .
لەسەردەمی دەسەڵاتی بەعس دا ئەو ڕاستیەنەمان بۆ دەردەكەوێت كە بەعس چۆن هەموو شتێكی خستۆتە خزمەتی خۆیو ڕاگەیاندنو ڕۆژنامەگەری چۆن بەكار هێناوە .