ئامادەکردنی: ئەرسەلان حەسەن
پەیڤکاتۆر چییە؟
پەیڤکاتۆر ڕستەیەکی کورتومانادار و گاڵتەجاڕانەیە و جاریوایە لەشیعر دەچێ و ڕەنگە ببێتە پەند. پەیڤکاتۆر جۆرێک تەنزە بەوشە دەردەبڕدرێ و بابەتی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی و ڕۆمانسی زۆرە.
تایبەتمەندییەکانی پەیڤکاتۆر
کورتو پووخت:کورتی، یەکەم تایبەتمەندیی ڕواڵەتی پەیڤکاتۆرە. مرۆڤەکانی ئەمڕۆی گیرۆدەی سەرسامی بلەز و بێتاقەتی و فرەیی، برنادشۆ وتەنی: «بەرهەمە کلاسیکییەکان ئەوبەرهەمانەن کەس حەزناکاتبیانخوێنێتەوە، بەڵام هەموان پێیانخۆشبوو بیانخوێندبانەوە.»
دەکرێت پەیڤکاتۆرێکی باش وەک بەیتە شیعرێک یان پەندێک، کورتوپوخت ئەوقسانە بکات بەچەند پەرەگراف و لاپەڕەیەک دەنووسرێت. پەیڤکاتۆر لەڕووی کورتوپوختی ڕستەوە چواربەشە:
پەیڤکاتۆری کورت: لەنێوان ٢ بۆ ٧ وشە.٢. پەیڤکاتۆری مام ناوەند: لەنێوان ٨ بۆ ١٢ وشە.٣. پەیڤکاتۆری درێژ: لەنێوان ١٢ بۆ ٢٠ وشە.٤. پەیڤکاتۆری زۆر درێژ: زیاتر لە ٢٠ وشە.
سادەیی و ڕوونی دەربڕین
سادەیی، ڕەوانیو ڕوونی دەربڕین، تایبەتمەندیی تەنزە. تەنز بۆدەربڕینی خۆی و تێگەیاندنی خوێنەرەکانی پێویستی بەسادەیییە. بۆیە لەتەنزدا سادەیی و ڕەوانیی زیاتر لەبەرهەمی دیکە دەبینین. ئەم تایبەتمەندییە لەپەیڤکاتۆریشدا دیارە، چونکە پەیڤکاتۆر وەک قالبێکی تەنز، ڕستەی سادەو کورتەو تێگەیشتنی خوێنەران لە پەیڤکاتۆر بەتەنز، پەیڤکاتۆریستەکانینیگەران کردووە.
نزیکی لەزمانیئاخاوتن
زمانیئاخاوتن، کلتوری باو و ئیدیۆمی شەقام و بازاڕ، پاڵپشتێکی بەهێزن بۆ نووسینی تەنز و دەڵێن پێکهاتەی سەرەکی پەند پێکدەهێنێت و هۆکارێکی تری خۆشی و کاریگەری پەیڤکاتۆرنووسان نزیکی زمانەکەیەتی لەزمانی ئاخاوتنی خەڵک، کە وایکردووە وشەو زمانی ئاسایی لە پەیڤکاتۆردا زۆربێت. وشەو زاراوەی: دەستوپێ سپی، سێزدەبەدەر، ئاوهێنان، هەڵکردنی با، تەوقەکردن، چەقبەستوویی، پەلاماردانی کەرێک، سەرلەدوونانی سەگێک، لوشمەلوشمی گریان، فڕێدانی چەقۆو... . تایبەتمەندییە ستایلیستییەکانیتر کە لەزمانی ئاخاوتن و ئاخاوتنەوە سەرچاوەدەگرن بریتین لەبەکارهێنانی وەسف بەیارمەتی ڕستەی پاسیڤ، وەلانانی کردار، گواستنەوەی توخمەکانی ڕستە، بە تایبەت پێشکەوتنی کردار بەسەر پێکهاتەکانی تری ڕستەدا.
بەزیرەکی ڕێکخستنی وشەکان
وشەکانی پەیڤکاتۆر، سادە، پاراوە، بەڵام توانای زمان و ڕەوانبێژیی نوسەر، خەسڵەتی جیاکردنەوەی پەیڤکاتۆرە لەجۆرەکانی ئەدەب. پەیڤکاتۆر وەک پەیکەرێکی فرەڕەهەند، بەرزی و قوڵی و کێش و پێکهاتە و هەتا نەخشی هەیە.
تووندی نوسەر و سەرنجدانێکی زۆر و یارییکردن بەوشەکان، دەکرێ زیانی جدی لە پەیڤکاتۆر بداو بەجارێک تازەیی خوێندنەوەنەهێڵێ و جاری دووەم سواو و دووپاتە دەربکەوێت. بەهۆی سروشتی پەیڤکاتۆرەوە، دەبێ نوسەر زۆر بەدیقەتەوە وشەکانی هەڵبژێرێ، چونکە پوختی پەخشانی پەیڤکاتۆر، باری وشە سڕدراوەکان دەکاتە کۆڵی وشەکانی ڕستەکە و ئەمەش، پێویستی بەهەڵبژاردنی وردو بەجێی وشەکانە و پەیڤکاتۆرنووس هەوڵدەدا پوخت ئەو وشانە بەکاربەرێت، توانای هاندانی ماناو هەستییان زیاترە.
یارییەکانی دەربڕینی زمان
یاریی دەربڕینەکانی زمان، لایەنێکی فراوانی خەمڵاندن و پیشەی ئەدەبیین کە لەتەنزدا بەهۆی "فرەمانایی" کاریگەرییان زۆرە لەوانە: ڕەگەزدۆزی، ئاماژە، ئیرۆنی، میتافۆر، دژایەتی و ناڕوونی. هەمیشە ئەم تەکنیکانە بەهۆی سروشتی فرەلایەنەیانەوە شوێنێکی گونجاوبوون بۆ تەنز. سەرنجدان لەوەی ڕیزبەندییەکان یارمەتیدەرن بۆکورتی، زۆرجارئاوێتەیەک لەم ڕیزبەندیانە لەنوسینی پەیڤکاتۆردا ڕوودەدا. بەوردەکاری لەمانای وشەکاندا، بەجۆرێک بەجوانی پێکەوە ڕێکبخرێن،دەکرێت فرەمانای وشەیەک،زادەی وێنەیەکی فرەواتا بێت.
دەربڕینی زیادە
ناڕاستی زیادەیبچوککردنەوە (نەرێنی) و گەورەکردن (ئەرێنی)،شوناسی خەسڵەتی تەنزن. دژایەتی و دژبەری و بەوشەیەک ناکۆکی،خەسڵەتێکی گرنگیتەنزە.خەسڵەتەکانیتری: زیادە، گەورەکردن، بچوککردنەوە، ناتەبایی لەسەربنەمای دژایەتی و دژبەری بنیاتنراون.
نائاسایی
زمانناسان دەڵێن،ئەوکاتە زمان بەهای ئەدەبی هەیە کە نانۆرماتیڤ (نائاشنا)و نامۆبێت. بەوپێیە دەکرێت نانۆرماتیڤ بەڕووی هاوبەشی ژانرە ئەدەبییەکان بزانین، چونکە هونەرمەند لەهەموویاندا بەجۆرێک نانۆرماتیڤی زمان، مانا،فۆرمی ئاسایی کردووە، نامۆیی و بەرچاویی بەزمانەکە بەخشیوە.
دەرکەوتە گرنگەکانی ئاشنابوون: ترس، سەرسامی، حەپەسان، گاڵتەجاڕی و تێڕامان. گەر هونەرمەند تەنها پابەندبێت بەیاسا ئاشکراکان، قسەکانی نەک هەر بێ تام و بێزارکەرە، بەڵکو هێزی کاریگەرییکەم دەبێتەوە کە تەنزنوس بەنائومێدییەوە بەدوایدا دەگەڕێت.
گرنگترین لادانەکان لەنۆرمی زمانی تەنزئامێز لە پەیڤکاتۆردا
نائاسایی/ئاشنانەبوون
گرنگترین جۆری نانۆرماتیڤ، نانۆرماتیڤی مانایە و نووسەر لەیاسا ماناساز و سنووری پەیوەندی وشەکان لەیاسا مانادارییەکان ڕزگاری دەبێت،کە زمانی ستاندارد بەڕێوەدەبەن. ئاشنانەبوون، دیارترین نانۆرماتیڤی مانایییە و پێشی دەگوترێ "نائاسایی". مەبەست لە "نائاسایی" تەکنیکێکی تایبەتە نووسەر لەقسەکانیدا تەنز، ناوەرۆک یان وێنەیەک بەپێچەوانەی ڕاهاتنی زەین لەدۆخی ئاسایی بێنێت. گەر ئەم قسەیە ناتەبایعەقڵ، عورف، شەرع و... بێت،یاسای زەینی لەمجۆرە پەیڤکاتۆرە،خوێنەر دژی بەخەیاڵداهاتنیەتی. بەچاوی یادەوەریی بینیویەتی، پشیلەکە بەدارەکەدا هەڵدەگەڕا نەک بەپێچەوانە، بەڵام گەر بەپێچەوانەی یاسا ئاساییەکان، دارەکە بەپشیلەکەدا بێتەخوار، خوێنەر پێدەکەنێ، چونکە بەرەوڕووی نائاسایی ڕاهاتن بووەتەوە.
ئاشنانەبوون تەکنیکێکە تەنزنوسان بۆ ڕەوانبێژی و دڵگیری وشەکەیان و بەرکەوتەی جیاواز بەزمان، بەرچاو و ناچاوەڕوانیانکردوون و بۆتێکشکاندنی عورف و نەریتە زمانی و زەینییەکان بەکاریدێنن: (ئاشنانەبوون بۆلەناوبردنی هێزی ڕاهاتن،ئامانجی تەنزنووس، واتا خوڵقاندنی دنیای نوێ، بینینی شتە پێشتر نەبینراوەکان).
غافڵگیری
پەیوەندی نزیک و هەستپێنەکراوی بنەمای "غافڵگیری"، خاڵێکی بەرچاو و دیارە لەباسی نانۆرماتیڤدا. بنەمای حەوتەم لە هەشت بنەماکەی بێرگسۆن بۆ پێکەنین دەڵێ: "هەر ڕووداوێک هاوشێوەی جۆرێک یاریی منداڵانە تێیدا لەنکاو مرۆڤەکان لەسندووقەکە بێنەدەر، بارێکی کۆمیدی دەخوڵقێنێت، چونکە توخمی سەرسامکردنی لەنکاو و جوڵەکردنی جوانە".
پارادۆکس
پارادۆکس خەسڵەتێکی تری تەنزە. دنیا ئاوێتەیەکە لەتوخمی دژبەرو ناتەبا و تەنزنوس توانای دۆزینەوە، دەرککردن، پێکهاتەو نووسینی ئەم ناتەباییەی هەیە. تەنز، دەرک و خوڵقاندنی وێنەی هونەریی و ڕەخنەگرانەی جیهانێکی دژبەرو لێکدژە لەقاڵبێکی گاڵتەجاڕانەدا.پارادۆکس ئەگەرێکی زمانەوانییە بۆسەرنجدانلەوەی بەهۆی شکاندنی نۆرمەکانی زمان و پێچەوانەبوونەوەی نۆرم، دەبێتەهۆی سەرسامی و چێژی هونەری و لەئەنجامدا پێکەنین.پێکهاتەی پارادۆکس لەڕووی توخمە ڕێزمانییەکان لەپەیڤکاتۆردا سێ شێوەیە: پارادۆکسی تێکەڵاو، پارادۆکس لەنێوان توخمەکانی ڕستەیەکدا، پارادۆکس لەنێوان دوو ڕستەدا.
بابەتی زاڵ و سەروویسروشتی، خاڵ وەرگرتن و خەیاڵ، وێنەی فانتازیا، ڕەخنەگرتن لەدۆخی نهۆ، کلتووری باو و دەربڕینی ڕۆمانسی، گرنگترین بابەتەکانی ئەم تەکنیکە هونەرییەن لەپەیڤکاتۆردا. وادیارە پارادۆکس لەتەنزدا جۆرێک یاریکردنە بەوشەکان کە تەنزنووسەکان بۆ شۆککردنی گوێگرووریاکردنەوەی یان گێژکردن و سەرلێشێواندنی توانا فیکرییەکانی بەکاریدێنن بۆئەوەی بنەمایەک بۆچاندنی مانا گاڵتەجاڕییە خوازراوەکان لەناو بینەردا دابین بکەن.
وێنە/دڵی چیرۆکەکە
واتاکەیپێچەوانە دەبێتەوەو جوان و جێگەی سەرنج و هەتا هەندێکجار قسەی بێمانا دیارە، بەڵام دوای لێڕامانی دەردەکەوێ نەک تەنیا قسەیەکی بێمانا نییە، بەڵکو سەیر و پێکەنیناوییە. ئەم تەکنیکە بەسەر زمان و پێکهاتەی پەیڤکاتۆرداکاریگەرە و لەڕستە و دەستەواژەی پێچەوانەدا دەردەکەوێت، کە جاروبار باسی ڕێسایەک دەکرێ و پاشان پێچەوانەکەی. بەگشتی ئەم پەیڤکاتۆرە بەگۆڕینی واتا لەبەشی دووەمی وشەدا،بەشی یەکەم دووپاتە دەبێتەوە و زۆرجار، بەشی دووەم دژبەر و لێکدژی بەشی یەکەمە بەهۆی دووپاتەی هەمان وشەو دروستبوونی ناوەرۆکێکی نوێ و هونەری. دڵی چیرۆکەکە،جێگاسەرنجترین ڕێگاکانی نووسینی پەیڤکاتۆرە.
جۆرەکانی پەیڤکاتۆر: یارییکردن بەوشەکان، شیعر، ڕستەی کورت، وێنەسازی فەیلەسوفانەی ئەودیوواقیع و ڕەخنەگرتنە لەڕەفتارو بارودۆخ، بەڵام هەبدێکجار دەبنە دووجۆری جدی و گاڵتەجاڕو پاشان پەیڤکاتۆری جدی چوارگروپی پەخشانی شاعیرانە، تەنز، وێنەو تێکڕاگەرایە. دواجار بۆسێ گروپی زمانگەرا، وێنەگەرا و ماناگەرا دابەشکراوە.
جۆرەکانی پەیڤکاتۆر لەڕووی فۆرم و ماناوە
- پەیڤکاتۆری زمانگەرا/ لیریکی ئاڕاستەکراو: نوسەر هەوڵنادا واتاو چەمک یان بابەت و ئامانجێکیتایبەت بۆ خوێنەر بگوازێتەوە، بەڵکو هەوڵدەداڕێگای کۆمیدی و خۆشبۆ غافڵگیری و دڵخۆشکردنی خوێنەرانیبدۆزێتەوە، بۆئەوەی بزەی ڕەزامەندی بخاتەسەر لێویان و ساتێ مێشکیان سەرقاڵ بکات.
- پەیڤکاتۆری وێنەگەرا.● پەیڤکاتۆری ماناگەرا/ناوەرۆکگەرا
چۆن پەیڤکاتۆر بنووسین؟
دەبێت بۆنووسینی پەیڤکاتۆر،٧هەنگاو بنێی بۆئەوەی پەیڤکاتۆرنوسێکی باش بی، بەڵام کاتێکی زۆری دەوێ. کەواتە زوو نائومێدمەبە. ڕەنگە سەدان پەیڤکاتۆر بنووسی، بەڵام تەنیا یەکێکیان پەیڤکاتۆرێکی باش بێت: ١. خوێندنەوەی پەیڤکاتۆرێکی زۆر.٢. زۆر نووسین.٣. فۆکەس خستنەسەر بابەتێک.٤. پرسیارکردن لەخۆت.٥. شیعر خوێندنەوەیەکیزۆر.٦. بەردەوام هەڵگرتنی دەفتەری نووسینی یاداشت.٧. پەیڤکاتۆرەکانت بڵاوبکەوە.
mitrajajarmi.com