( ١ )
ڕۆژ: ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٣
شوێن: ھۆڵی میدیا/ ھەولێر
_____________________
کۆنگرەی دووەمی ڕێکخراوی ھەرێمی کوردستانی حزبی شیوعی عێراق.
دروشمی سەرەکی: ( لەپێناو پاراستن و پتەوکردنی ٸەزموونی دیموکراسی و ٸاوەدانکردنەوەی کوردستان و داکۆکی لە بەرژەوەندییەکانی زەحمەتکێشان )
** ناو ھۆڵەکە بەچەندین دروشمی تری لاوەکی ڕازێنرابووەوە کەبە زمانەکانی ( کوردی وعەرەبی تورکمانی) نوسرابوون, لەناو دروشمەکاندا:
_____________________
* پەیوەندی توندوتۆڵی ھاوڕێیانەی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی شیوعی عێراق پشتگیری تێکۆشان و سەرکەوتنە.
* لتتوطد الحرکة الشیوعیة والعمالیة العالمیة من اجل الدیمقراطیة والسلم والاشتراکیة.
* سەرکەوتووبێت ٸیرادەی شیوعیەکانی کوردستان بۆ پێکھێنانی حزبی شیوعی کوردستان لەسەر بنچینەی ڕێبازی مارکسی و کەلەپوری لینین.
* حزبی شیوعی کوردستان حزبی تێکۆشانی نیشتمانی و چینایەتییە.
* کرێکارانی جیھان یەکگرن.
* نیشتمانێکی ٸازادو گەلێکی بەختیار.
* سەرکەوتووبێت تێکۆشانی گەلەکەمان لەھەموو پارچەکانی کوردستان.
* تورکمن, اشور, کلدانلرین میللی حقلری ایچن مجادلە ایدیوروز.
* لا للتصفویة, لاللجمود العقاٸدی, نعم للتجدید.
* نناضل من اجل اعمار کوردستان وترسیخ الدیمقراطیة والدفاع عن مصالح الکادحین.
* **چەندین وێنەی جۆراوجۆر ناو ھۆڵەکەی بەجوانی نەخشاندبوو, لەوانە:* _________________
* وێنەی ھەرسێ بیرمەند ( مارکس وٸەنگلس و لینین) لەسەر شانۆکە.
* وێنەیەکی لینین کەبە دەستییەوە ٸاڵایەکی سووری ھەڵگرتووە.
* وێنەیەکی گەورەی ٤×٢ مەتری ھاوڕێی نەمر فەھد.
* وێنەی ژمارەیەک سەرکردەی شەھید . لەوانە ( ابو نەصیر / شێخ عەلی بەرزنجی/ جەوھەر/ عەلی کڵاشنکۆف).
* وێنەی سروشتی کوردستان.
* ژمارەیەک پۆستەر کە ھێمای ( ٸاشتی / کرێکاران/ سروشت) بوون.
* وێنەی شاعیران لە نمونەی ( قانع/ ع.و .نوری/ پیرەمێرد)
** بەرنامەی ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە:
_____________________
_ ماوەیەک وەستان بۆ ڕێزلێنان لەشەھیدانی حزبمان و گەلەکەمان لەگەڵ سروودی نێونەتەوەیی( ھەستن ٸەی ھۆزی بەشمەینەتان دیلانی برسێتی دونیا....تاد)
_ خوێندنەوەی چەند دروشمێکی کۆنگرە لەلایەن ھاوڕێ( جەلال دەباغ) ەوە.
_ ووتارێکی کورتی بەخێرھاتن و دەستپێکردنی کۆنگرە لەلایەن ھاوڕێ( کەریم ٸەحمەد) وە.
_بەخێرھاتنی ٸامادەبوان ونوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی نێو بەرەی کوردستانی ودەرەوەی بەرەی کوردستانی و حکومەتی ھەرێم .وکۆسرەت ڕەسوڵ کەسەرۆکی ٸەنجومەنی وەزیران بوو.
_ ووتاری لیژنەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن ھاوڕێ( پەخشان زەنگەنە)وە.
_ووتاری حزبی شیوعی عێراق لەلایەن ھاوڕێ( عەزیز محەمەد) ەوە.
_ووتاری یەکێتی نیشتمانی لەلایەن ( د. فوٸاد مەعسوم) ەوە.
_ ووتاری ھەریەک لە حزبەکانی( پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشان و حزبی یەکگرتن و دیموکراتی ٸێران/ ڕێبەرایەتی شۆڕشگێر) لەلایەن نوێنەرەکانیانەوە خوێنرانەوە.
_ بەخوێندنەوەی ژمارەیەک بروسکەی پارت و ڕێکخراوەکانی ترو بنەماڵەی شەھیدان, ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە کۆتایی ھات.
تێبینی/
ڕۆژێک کرا بە پشوو ( ١٩ ی حوزەیرانی ١٩٩٣)بۆ ٸەوەی بوار ھەبێت بۆ گواستنەوەی نوێنەران و ٸامادەکردنی ھۆڵ و شوێن بۆ تەواوکردنی کارەکانی کۆنگرە لە سلێمانی، لەهۆڵی ئازادی ( ئەوکاتە بارەگای کۆمیتەی پارێزگا(مەڵبەند) ی کەرکوکی حزب بوو.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا