بروسکەی سەرەخۆشی لە مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان

 

​بۆ بنەماڵەی تێکۆشەر، هاوڕێ نەجمەدین مامۆ
هاوڕێییان ، نەرمین ، مەهاباد ، گۆران ، چالاک، پەروین ، سەلام

هەواڵی کۆچی دوایی دایکتان، هاوڕێی دڵسۆز و تێکۆشەر و خۆڕاگر  (خاتوون سەید)، خەمبار و پرسەباری کردین.
هاوڕێ خاتوون جگە لەوەی هاوسەری سەرکردەی حزب (نەجمەدین مامۆ) و دایکی شەهیدی نەمر (فرسەت) بوو، خۆیشی بەدرێژایی تەمەنی ژیانی لە دوای هاوسەرگیری هەمیشە لە کۆڕی تێکۆشاندا بوو لە ڕێکخستن و کۆمەڵەی ئافرەتان و ڕاوەدوونان وزیندانیکردن و ڕوو کردنە شاخ و ئاوارەیی، بەڵام هەرگیز چۆکی دانەدا و تا دوا هەناسە بە وەفاداری بۆ ڕێبازەکەی مایەوە.

پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی سەرجەم بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و کەسوکار و تەواوی هاوڕێیان دەکەین.

هاوڕێ ​خاتوون سەید، نموونەی ژنی خۆڕاگر و شۆڕشگێڕی سەرانسەری قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی حزب و  گەل بوو لە پێناو نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیار. 
​ئێمە لە مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیواداریین ئەمە دوا کۆست و ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان بێت. 
یادی هاوڕێ خاتوون سەید، هەمیشە بە زیندوویی لە دڵماندا دەمێنێتەوە.

​سەبووری و دڵنەوایی بۆ هەمووان، و یادی هەمیشە بەخێر.

​مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
١٩ی ئایاری ٢٠٢٦


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا