
ژووری هەواڵ
کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتی و چەند لایەنێک، هاوکات لەگەڵ بەشداریکردنی ژمارەیەک پەرلەمانتاری یەکێتی و نەوەی نوێ لە ٤/١١/٢٠٢٦، بەبێ سازانی پێشوەختە، قەیرانێکی سیاسیی نوێی لە هەرێمی کوردستان دروست کرد.
ئەم هەنگاوە کاردانەوەی توندی یەکێتی بەدوای خۆیدا هێنا و بووە هۆی کشانەوەی لە حکومەت و زیندووکردنەوەی هەڕەشەی دوو ئیدارەیی و ڕاگەیاندنی کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ بەهەرێمکردنی سلێمانی، پاشان تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی، لەلایەن یەکێتی و نەوەی نوێ، کە ئەمەش مەترسی لەسەر قەوارەی دەستووریی هەرێم دروست کردووە.
هاوکات، لە دوای ڕەتکردنەوەی سکاڵاکان لەلایەن، دادگای فیدڕاڵی، شرۆڤەکاران و چاودێرانی سیاسی، پێیانوایە، ڕەتکردنەوەی سکاڵاکانی یەکێتی و نەوەی نوێ لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، دەرگای چارەسەری یاسایی لەبەردەم ناڕازییەکان داخستووە و ئاڵۆزییەکانی قووڵتر کردووەتەوە.
شرۆڤەکاران پێیانوایە بەردەوامبوونی ئەم بنبەستە سیاسییە بەبێ ڕێککەوتنی لایەنە سەرەکییەکان، هەرێمی کوردستان بەرەو قۆناغێکی نادیار و پڕ لە ململانێی قورستر دەبات.
