
لە راگەیێندراوێکدا، کۆمپانیای دانەغاز ئیماراتی رایگەیاند: شەوی ڕابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و گومان دەکرێ لە ڕێگەی درۆنەوە بووبێت. دەشڵێت، بە هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق سەرقاڵی ئاساییکردنەوەی دۆخەکەن و تاوەکو هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان نەکرێت، بەرهەمهێنانی گاز دەستپێناکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 9/11/2026 کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە راگەیێندراوێکدا پشتڕاستی کردەوە کە شەوی 8ـی مانگ، کێڵگەی کۆرمۆر رووبەڕووی هێرشێک بووەتەوە کە گومان دەکرێت بە درۆن ئەنجام درابێت، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەر کارمەندان نەکەوتووە .
دانەغاز ئاماژەی بەوەش کردووە کە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە، لە هەماهەنگیی نزیکدایە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی فیدراڵی، کە پاڵپشتییەکی بەهێزیان بۆ کۆمپانیاکە نیشان داوە
