
شەوی ڕابردوو، گفتوگۆیەکی سیاسی دەربارەی دواپێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دوای ڕێککەوتنەکەی نێوان دیمەشق و هەسەدە بەڕێوەچوو.
سەرجەم نوێنەرانی پارتەکانی کۆڕبەندی چەپی کوردستان لە سکرتێر و جێگرانی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەشداربوون.
هاوڕێ ڕێبەر ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بە نوێنەرایەتی حزبی شیوعی کوردستان بەشداری لە گفتوگۆکە کرد.
لە گفتوگۆکەدا، هاوڕێ نەجمەدین سکرتێری حزبی شیوعی لە ڕۆژئاوای کوردستان و د. ئازاد جێگری سکرتێری حزبی یەکێتیی دیموکراتی کوردی لە سوریا، ڕوونکردنەوەیان سەبارەت بە بارودۆخی ناوچە کوردییەکانی ڕۆژئاوا دا. پاشان کۆمەڵێک سەرنج و پرسیار لەلایەن ئامادەبووانەوە ئاراستە کران و دانیشتنەکە کاتژمێرێک و نیو خایاند.
