
سلێمانی/ دلێر عەلی
ئەمڕۆ دووشەممە، ٣١ی ئابی ٢٠٢٦، تۆڕی ڕێکخراوەکانی سلێمانی پێنجەمین کۆنفرانسی ئاسایی خۆی لە ژێر دروشمی (هۆشیاری کۆمەڵگا و بەدەستهێنانی مافەکانیان ئەرکمانە) بەڕێوەبرد.
لە کۆنفرانسەکەدا چەندین تەوەرەی گرنگی پەیوەست بە کار و چالاکییەکانی تۆڕەکە تاوتوێ کران؛ لەوانەش پێداچوونەوەی ورد بە پەیڕەوی ناوخۆی تۆڕەکە و پەسەندکردنی پاش ئەنجامدانی هەموارکردنەوە پێویستەکان. هاوکات لە پرۆسەیەکی دیموکراتیانەدا، سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبەریی نوێی تۆڕەکە بۆ قۆناغی داهاتوو هەڵبژێردران.
تۆڕی ڕێکخراوەکانی سلێمانی دامەزراوەیەکی سەربەخۆی قازانجنەویستە و لەلایەن ژمارەیەک ڕێکخراو و چالاکوانان و کەسایەتییە سەربەخۆکانی شاری سلێمانیدامەزراوە. خەباتی مەدەنیی ئەم تۆڕە لەسەر دوو پێوەر و ڕەهەندی سەرەکی جەخت دەکاتەوە:
بڵاوکردنەوەی هۆشیاری: ئەنجامدانی کۆڕ، سیمینار و پانێڵی بوارە جیاوازەکان لەسەر ڕووداو و پێشهاتە سەردەمییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەناو پێكهاتەکانی کۆمەڵگەدا.
داکۆکیکردن لە مافەکان: بەشداریی کارا لە ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان و دروستکردنی فشاری بەردەوام لەسەر ناوەندەکانی دەسەڵات بە مەبەستی دابینکردنی مافە ڕەواکانی هاوڵاتییان.
کۆنفرانسی پێنجەم هەنگاوێکی نوێیە لە پرۆسەی ڕێکخستنەوەی کارە مەدەنییەکانی تۆڕەکە، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی لە داواکردنی مافە بنەڕەتییەکان و بەدەنگەوەهاتنی داواکارییەکانی خەڵک.


