
بۆ: کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی چینی دۆست
بابەت: نامەی پیرۆزبایی
بەبۆنەی تێپەڕبوونی ١٠٥ ساڵ بەسەر دامەزراندنی حزبی شیوعی چین، مەکتەبی سیاسی و سەرجەم ئەندامانی حزبی شیوعی کوردستان، گەرمترین و قووڵترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرکردایەتی، کادیران و تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی چینی دۆست دەکەن.
ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان، بە چاوێکی پڕ لە ڕێز و شانازییەوە دەڕوانینە ئەو وەرچەرخانە گەورە و مێژووییەی کە چین لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا بەدەستی هێناوە، بەتایبەتی دوای کۆنگرەی نیشتمانیی هەژدەمینی حزب، کە بووە خاڵی دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە مۆدێرنکردن و گەشەپێدانی هاوچەرخ.
ئەو سەرکەوتنانەی لە بوارەکانی ئابووری، تەکنەلۆجیا، پاراستنی ژینگە و باشترکردنی ئاستی بژێوی گەل بەدەست هاتوون، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرن لەسەر ڕاستیی ڕێبازی زانستی و بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانە کە حزب پەیڕەوی دەکات.
لێرەدا، بە پێویستی دەزانین ئاماژە بە ڕۆڵی کاریگەر و دیدگا ستراتیژییەکانی سەرۆک (شی جین بینگ) بکەین، دەستپێشخەرییە جیهانییەکانی ئەو لە بوارەکانی گەشەپێدان و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا دەسەلمێنن کە چین تەنها بۆ گەشەسەندنی ناوخۆیی خۆی کار ناکات، بەڵکو هێزێکی بنیاتنەرە لەسەر ئاستی جیهان کە پشتگیری لە گفتوگۆ و پێکەوەژیانی نێوان نەتەوەکان دەکات، حزبی شیوعی چین لەم کاروانەدا سەلماندوویەتی کە باشترین پارێزەری ئاشتی، یەکسانی و سەروەریی دەوڵەتانە.
سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیش، حزبی شیوعی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بەو مێژووە پتەو و دۆستانەیە دەدات کە هەردوو حزبمان کۆدەکاتەوەو پەیوەندییەکی بنیاتنراوە لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و لەیەکتر تێگەیشتنی هاوبەش، ئێمە بە ئومێدێکی گەورەوە دەڕوانینە بەهێزکردنی ئەم هەماهەنگی و پەیوەندییە مێژووییانە و بەرزکردنەوەیان بۆ ئاستی باڵاتر لە داهاتوودا.
دووبارە پیرۆزبایی خۆمان بەبۆنەی ١٠٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەتان دووپات دەکەینەوە، بەهیوای بەردەوامیی سەرکەوتن و سەقامگیری و گەشەسەندنی زیاتر بۆ کۆماری میللی چین و گەلی دۆستی.
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
حوزەیرانی ٢٠٢٦
