حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پرسی کاری هاوبەشی هێزە چەپەکان و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکەیان تاوتوێ کردو هەڵوێستی یەکگرتووی باشووری کوردستانیان بەرامبەر بە ڕۆژئاوا بەرز نرخاند.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی شوباتی 2015، شاندێکی مەکتەبی سیاسی ، حزبی شیوعی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و هەریەک لە هاوڕێیان بابە عەلی و هۆگر چەتۆ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیانکرد لە شاری هەولێر.

شاندەکە لە لایەن هاوڕێیان بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بێکەس قادر جێگری سکرتێر و شاخەوان عەبدوڵا، حەمەڕەش ئەحمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و دڵزار عەبدوڵا بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان، پێشوازیکران. 

لە دیدارێکی دۆستانەدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوەکرا. 

هەروەها هەردوولا بە بایەخێکی زۆرەوە باسیان لەو یەکڕیزی و یەکدەنگییە کرد کە لە باشووری کوردستانەوە بۆ پاڵپشتی لە ڕۆژئاوای کوردستان نیشان درا، ئەم هەڵوێستەیان بەرز نرخاند.

​تەوەرێکی تری دیدارەکە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی کاری هاوبەشی نێوان هێزە چەپەکانی کوردستان، بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگا و داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکان.

May be an image of lighting and indoors


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا