بەڕێز مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان

بابەت: پیرۆزبایی

سڵاوێكی گەرم..

بە بۆنەی یادی 92 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان، بە گەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و هەموو ئەندامانی حزبی شیوعی دەکەین و ئومێدەوارین ئەم بۆنە مێژووییە، یارمەتیدەر بێت بۆ پەرەپێدانی ڕۆلی سیاسی و جەماوەری حزبە تێکۆشەرەکەتان و بەهێزکردنی ئاراستەی نیشتمانی و چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
   یادی 92 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان، بە ڕەوشێکی هەستیار تێپەڕ دەبێت، پەرەسەندنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،  ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەری و کارتێکردنی لەسەر ڕەوشی عێراق و کوردستان هەیە، بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکانی دۆخی شەڕ و مەترسی و لێکەوتەکانی، پێویستیی بە ئاڕاستەیەکی دروست و سیاسەتێکی یەکانگیرە، کە دەستەبەری پاراستنی گەلەکەمان بکات.
هەر لەو بۆنەیەدا، جەخت لە پەیوەندی دۆستانە و خەباتگێڕانەی نێوانمان دەکەینەوە.
مەکتەبی سیاسیی 
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان 
31ی ئاداری 2026


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا