
کەشناسێکی شارەزا پێشبینی دەکات لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند" پێشبینی دەکرێت ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (١٦ی تشرینی دووەم)، شەپۆلێکی لاواز و کورتخایەنی بارانبارین لە باشووری ئەوروپاوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ بڵاویکردەوە کە ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێرای با (١٠ - ٢٠) کم لە هەر کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی ڕووەو باکووری خۆرئاوا دەبێت، هاوکات مەوداوی بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
