
پسپۆرێکی بواری کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کە ئەم پایز و زستانە بارانێکی زۆر ببارێت و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە زستانێکی تەڕ و سارد بەرێبکات.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی شەوی هەینی لە پۆستێکدا دەڵێت " لە مانگی ١٠/٢٠٢٦ دا بارانێکی زۆر دەبارێت".( واتە یەکەم مانگی پایز).
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات کە تەنها لە مانگی ١٠ دا بڕی باران بارین لە نێوان ٣٠٠ ملم تا ٤٠٠ ملم دەبێت.
لە درێژەی نووسینەکەیدا دەشڵێت " هەڵبەتە ئەم رێژەیە زۆر زۆر بەرزە بەتایبەت بۆ مانگی ١٠ دەگمەنە کە ئەوەندە بارانببارێت، حەقیقەتیش وابێت لافاوی گەورە و کارەساتی لێدەکەوێتەوە".
ئەوە لە کاتێکدا کە زۆربەی شارەزایانی بواری کەشناسی باس لەوە دەکەن کە پایز و زستانی ئەمساڵ زۆر تەڕ و سارد دەبێت.
