​هەولێر – ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦


ئەمڕۆ دووشەممە، لە هۆڵی ڕۆشنبیری (پێشەوا) لە شاری هەولێر، حیزبی شیوعیی کوردستان کۆڕیادێکی بۆ بەرز ڕاگرتنی یادو یادەوەری و خەبات و تێکۆشانی هاوڕێ کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی شیوعیی کوردستان ڕێکخست.
​لەو کۆڕیادەدا، هەریەکە لە هاوڕێ ئەبو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی شیوعیی کوردستان، و رائد فەهمی، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی شیوعیی عێراق و خانەوادەکەی و
 ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و  نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، کەسایەتی و چین و توێژە جیاوازەکان ئامادەبوون.
کۆڕیادەکە بە چەند ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی هاوڕێ کەمال شاکر و سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەلەکەمان دەستیپێکرد.
​
​ووتاری مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعیی کوردستان، لەلایەن هاوڕێ ئەبو کاروانەوە خوێندرایەوە، تێیدا تیشکی خستە سەر وێستگە جیاجیاکانی تەمەن و خەبات و تێکۆشانی هاوڕێ کەمال شاکر. لە وتارەکەدا ئەبو کاروان جەختی لەسەر کردەوە، کە تەمەنی ناوبراو پڕبووە لە قوربانیدان، فیداکاری و خۆڕاگری لە ناو زیندانەکاندا و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و هەرگیز سەری بۆ دووژمنانی حیزب و گەلەکەی نەوی نەکردووە، سەرکردەیەکی لێهاتوو بوو، بۆ ماوەی ۱۲ ساڵ وەک سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزب ئەرکی بەڕێوەبردنی حزبەکەی خستە سەر شان.
​دواتر ووتاری حیزبی شیوعیی عێراق،  لەلایەن هاوڕێ رائد فەهمی سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، پێشکەش کرا، ڕۆڵ و پێگە و کاریگەری وەک سەرکردەیەکی شیوعیی و قاڵبووی نێو خەباتی چینایەتی و نیشتیمانی خستەڕوو.
​دواتر ووتاری حکومەت لەلایەن پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینییەوە خوێندرایەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە دکتۆر کەمال شاکر یەکێک بووە لە وەزیرە چالاکەکانی یەکەم کابینەی حکومەت و هاوکات بە ماندونەناسییەوە سەرپەرشتیی تاقیکردنەوە وەزارییەکانی پۆلی ١٢ی کردووە، هەروەها هەمیشە هەوڵی داوە ڕێگری لە هەر جیابوونەوە و دابەشبوونێک لە نێوان ڕۆڵەکانی گەلەکەماندا بکات.
​
​لە بەشێکی تری کۆڕیادەکەدا، کورتەفیلمێکی بەڵگەنامەیی دەربارەی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و وێستگەکانی تێکۆشانی هاوڕێ کەمال شاکر نمایش کرا، کە تێیدا ڕەهەندە جیاوازەکانی خەباتی گشتی و مرۆیی ناوبراو بۆ ئامادەبووان خرانە ڕوو.
بە خوێندنەوەی ووتاری خانەوادە، کە لەلایەن هاوڕێ ڤیان هاوسەری کەمال شاکر کۆتایی بە کۆڕیادەکە هات.

 

May be an image of dais and text

May be an image of dais

May be an image of dais and text

May be an image of one or more people, dais and text

May be an image of one or more people and dais

May be an image of text

May be an image of dais

May be an image of dais and text

May be an image of text

May be an image of one or more people and text

May be an image of one or more people and text

May be an image of one or more people and text

May be an image of one or more people, dais and text

 

May be an image of television

 

 

 

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا