دوێنێ شەو 12ی حوزەیرانی 2026، لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە هەولێر پیاوێک بە ناوی عەبدوڵڵا مام رەسوڵ کە تەمەنی 60 ساڵانە و رائیدی خانەنشینی هێزی پێشمەرگە بووە، بەهۆی ناڕازیبوونی لە کارپێکردنی موەلیدە و ژاوەژاوی دەنگەکەی کوژرا.

شایەتحاڵەکان دەڵێن:  کاتێک خاوەنی کافتریایەک لە بنەسڵاوە موەلیدەی لە نزیک ماڵی کوژراوەکە هەڵکردووە و دەنگی بەرز بووەو بێزاری کردوون، عەبدوڵڵا مام رەسوڵ و خاوەن کافتریاکە بووەتە دەمەقاڵێ و ناخۆشیان و خاوەن کافتریاکە تەقەی کردووە و سێ فیشەکی بە مام عەبدوڵڵاوە ناوەو دەستبەجێ کوشتویەتی.
عەبدوڵڵا مام رەسوڵ لە بنەڕەتدا خەڵکی دەربەندیخانە و لە قەزای بنەسڵاوە نیشتەجێ بووە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا