
🔴لە هەولێرەوە بۆ لوتکەی بڕیار لە پەکین؛
بەرێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی دەبێتە میوانی فەرمی پارتی کۆمۆنیستی چین
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە فەرهەنگی و ئەکادیمییەکان و بەرز ڕاگرتنی بەها مرۆییە هاوبەشەکان، بەبانگهێشتێکی فەرمی لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆمۆنیستی چین (IDCPC)، بەڕێز نەبەز مستەفا عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی و ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، گەشتێکی دیپلۆماسی و زانستی بۆ وڵاتی چین ئەنجام دەدات.
ئەم گەشتە کە بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی 7ی داهاتوودا دەستپێبکاتە کە چەندین تەوەری گرنگ لەخۆ دەگرێت:
ئاڵوگۆڕی شارستانی و سەردانی "بیت الحکمة": یەکێکە لە وێستگەکانی سەردانی کردنی لەم گەشتەدا ، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ناوەندە هزرییەکان، بە مەبەستی قووڵکردنەوەی تێگەیشتنەکان لەبارەی دەستپێشخەریی شارستانیەتی جیهانی و چۆنیەتی بەیەکگەیشتنی کەلتوورە جیاوازەکان بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی.
هەروەها ئەزموونی چین لەڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری و مۆدێلی سەرکەوتنی چین لە بنبڕکردنی. ئەو پلانە ستراتیژیانەی کە وایکرد چین لە ماوەیەکی پێوانەییدا ملیۆنان مرۆڤ لە هێڵی هەژاری ڕزگار بکات، کە دەکرێت وەک ئەزموونێکی جیهانی سوودی لێ ببینرێت.
هەروەها بابەتی میکانیزمەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی حکومەتی چین و چاکسازی کارگێڕی، کە بنەمایەکی سەرەکییە بۆ سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری.
ئەم سەردانە پردێکی نوێی پەیوەندییە لە نێوان ناوەندە فکرییەکانی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی بڕیار بەدەست لە چین. تیشک خستنە سەر ئەم چالاکییە، نیشاندەری ئاستی بەرزی دیپلۆماسیی فیکری و رۆڵی کاریگەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانییە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.
