
پرسەنامەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندیی حزبی شیوعیی کوردستان بۆ: خانەوادەی هاوڕێ و هونەرمەندی ناسراو سەلاح ڕەشید
بەداخ و نیگەرانییەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی لەناکاوی هاوڕێ و هونەرمەندی ناودار (سەلاح ڕەشید)ـمان بیست. ئەم هەواڵە لە دڵەوە ئێمەی تاساند و خەمباری کردین.
ناوبراو جگە لەوەی هونەرمەندێکی ناودار بوو، خاوەنی سروودی (سی و یەکی ئازارە ئەمڕۆ، نەوبەیانی کارگەرە) و چەندین کاری هونەریی ناوازە بوو، کە بەهۆیەوە وەک هونەرمەندێکی ناودار و خاوەن هەڵوێست ناوبانگی دەرکردبوو. هەروەها هاوڕێیەکی دڵسۆزی حزبی شیوعیی عێراق و کوردستان و کادرێکی سەندیکایی کرێکاران بوو، کە زۆربەی هەرە زۆری تەمەنی بۆ خزمەتی هونەر و خەباتی سیاسیی تەرخان کرد.
ئێمە لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندیی حزبی شیوعیی کوردستان، هاوخەمیی خۆمان بۆ کەسوکارەکەیان، هاوڕێیان و هونەرمەندان ڕادەگەیەنین و دەخوازین ئەمە دوایین کۆست و نیگەرانیمان بێت.
مەکتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندیی حیزبی شیوعیی کوردستان
١٣ / ٣ / ٢٠٢٦