
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئەمریکا کۆتایی بە پرۆسەی کشانەوەیان لەو بنکە سەربازییانەی عێراق دەهێنن کە تاوەکو ئێستا تێیاندا مابوونەوە. بەمەش قۆناخێکی سەربازیی ئەمریکی کە زیاتر لە دوو دەیەی خایاندووە، بە فەرمی کۆتایی پێ دێت.
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دەگەینە وێستگەیەکی گرنگ بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و بوونی هێزەکانیان، هەروەها گواستنەوە بۆ پەیوەندیی دووقۆڵی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان، ئەمەش سەروەری جێگیر دەکات و خزمەتی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ئاواتەکانی گەلی عێراق دەکات."
