
بارستە هەوایەکی سارد لە وڵاتی تورکیاوە هەڵدەكاتە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، کە دەبێتە هۆی دابەزینی زیاتری پلەکانی گەرما .
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، بەڵام ئەم شەپۆلە وشکە و هیچ ئەگەرێکی بارانبارینی لەگەڵدا نییە.
ڕوونیشی کردەوە، بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلە ساردەوە، پلەکانی گەرما بە ڕێژەی (٢ بۆ ٣) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە. هاوکات خێرایی با لە ناوچەکەدا ئاسایی و لەسەرخۆ دەبێت و کاریگەرییەکانی ئەم دابەزینەی پلەکانی گەرما تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوامی دەبێت.
