کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، نوێترین زانیاری سەبارەت بە شەڕو ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هێزەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع و هێزەکانی سوریای دیموکراتی بڵاو کردەوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی( هەسەدە)، پێکدادانی سەخت لە نێوان هێزەکانیان و گرووپە چەکدارەکانی ئەحمەد شەرع بەردەوامە، ئەو گرووپانە ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەیان پێشێل کردووە و لە کاتی جێبەجێکردنی بڕگەکانی کشانەوەدا ناپاکیان لە هێزەکانیان کردووە. پێکدادانەکان ئێستا لە هەردوو میحوەری "دەبسی عەفنان" و دەوروبەری شاری "ڕەسافە" بەردەوامن.
هەروەها گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای شاری ڕەققە بەر شاڵاوێکی بەردەوامی تۆپباران و موشەکباران کەوتوون و تێیدا چەکی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێن.
(هەسەدە ) جەختی لەسەر کردووەتەوە کە هێزەکانیان سەرقاڵی پێکدادانی سەخت و قارەمانانەن و بەردەوامن لە بەرپەرچدانەوەی هێرشە ناپاکەکان، هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوون لە بەهێزکردن و توندو تۆڵکردنی هێڵەکانی بەرگری و ئامادەباشیی تەواو بۆ ڕووبەڕووبوونەوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا