​
لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی بەریتانیای حیزبی شیوعی عێراق، ڕۆژی هەینی ٢ی ئەم مانگە، سیمینارێکی سیاسی بۆ هاوڕێ ئەبو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعیی کوردستان، لە لەندەن بەڕێوەچوو کە ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی عێراقی تێیدا بەشداربوون.
​لە سیمینارەکەدا، کە ڕێکخراوی بریتانیای حیزبی شیوعی کوردستانیش بەشداری تێدا کرد، باس لە گۆڕانکارییەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. هەروەها ناوبراو ڕەخنەی لە کەموکوڕییەکانی دەستووری عێراق و ئەزموونی کوردستان گرت و جەختی لە پەیوەندییە هاوڕێیانەکان لەگەڵ حیزبی شیوعیی عێراق و هێزە چەپەکان کردەوە.
​کۆڕەکە ماوەی دوو کاتژمێری خایاند و بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەخش کرا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڕێیان و هاوڵاتیان ڕاستەوخۆ بەشدار بوون ، ئەمەو لە کۆڕەکەدا هاوڕێ ئەبو کاروان وەڵامی پرسیار و سەرنجی ئامادەبووان و بەکارهێنەرانی دایەوە. لە کۆتاییشدا، لیژنەی پێشمەرگە دێرینەکان و ڕێکخراوی بەریتانیای حیزبی شیوعی عێراق چەپکە گوڵی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە هاوڕێ ئەبوکاروان کرد.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا