هه‌ردو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند، تاوه‌كو رۆژی دوشه‌ممه‌ 23ی (ئازار/3)ی 2026 له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشوی فه‌رمی ده‌بێت.

هه‌ردو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا بڵاویانكرده‌وه‌، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و پاراستنی سه‌لامه‌تی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران، له‌ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی (ئازار/3)ی 2026 تا دوشه‌ممه‌ 23ی (ئازار/3)ی 2026 له‌ گشت ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومی و ناحكومی و تایبه‌ت و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش پشو ده‌بێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ 11ی (ئازار/3)ی 2026ه‌وه‌ تاوه‌كو 23ی (ئازار/3)ی 2026 پشوی فه‌رمی به‌هاره‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندنه‌.

رۆژی شه‌ممه‌ 28ی (شوبات/2)ی 2026  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا هه‌ردو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان، لە رۆژی یەکشەممە 1ی (ئازار/3)ی 2026 تا  چوارشەممە 4ی (ئازار/3)ی 2026 ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی سه‌ر به‌ وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشوی فه‌رمی ده‌بێت.a


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا