ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق خەرجکردنی مووچە و داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان یەکلایی دەکاتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە، واش چاوەڕوان دەکرێت لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی عێراق، پێشنیاری هەرێمی كوردستان بۆ كەمكردنەوەی بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆ لە بخاتە گفتوگۆوە.

هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەن بڕی ئەو 120 ملیار دینارەی مانگی پێشوو بڕدرا، ئەم مانگە نەبڕێت و مووچە بەتەواوەتی بگاتە هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكان، هەر ئەمڕۆ چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەکلایی دەکرێتەوەو ئەکەر زۆرە سبەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا