
ڕێگای كوردستان
کەشناسێکی شارەزا پێشبینی دەکات ئەمڕۆ سێ شەممە و سبەی چوار شەممە شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم شارەکانی هەرێم بگرێتەوە. هەر ئەمشەویش کەشناسی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری بڵاوکردەوە.
ئاراز جەبار پسۆری بواری کەشناسی لە پۆستێکدا دەڵێت " شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین سەرەتا لە پارێزگای دهۆک و نەینەواوە دەستپێدەکات و پاشان لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا بەلاوازی ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران دەگرێتەوە کە خۆی ئەبینێتەوە لە بارانی مامناوەند و پچر پچر و لە هەندێ شوێنیشدا هەورە بروسکە و تاوە بارانی بەخوری کورت خایانی لەگەڵدا ئەبێت".
