
ژووری هەواڵ
کێبڕکێ و ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەرەی تورکمانی بۆ دیاریکردنی پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکووک بەردەوامن.
بەپێی زانیاریەکان، ململانێکان لە نێوان دوو کاندیدی سەرەکیدان، کە بریتین لە (ماردین کۆکقایا) و (قەحتان وەنداوی).
بەپێی ڕێککەوتنی (هوتێل ڕەشید)، هەریەک لەم کاندیدانە پۆستی پارێزگار وەربگرێت، تەنیا بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە ئەركەکەی بەردەوام دەبێت، چونکە لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۷دا بەپێی ڕێککەوتنەکە پۆستەکە دەسپێردرێت بە کاندیدێکی پێکهاتەی عەرەب.
