دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق هەردوو سکاڵای ژمارە (٢٦٣ و ٢٦٤)ـی ڕەتکردەوە کە لەلایەن یەکێتی و نەوەی نوێوە تۆمارکرابوون. بەپێی بڕیاری دادگاکە، ئەو دوو لایەنە داوای هەڵوەشانەوەی دانیشتنی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و ڕاگرتنی سەرجەم ڕێوشوێنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە، بەڵام دادگا ڕایگەیاندووە، کە بڕیاردان لەسەر ئەو پرسە لە چوارچێوەی دەسەڵات و پسپۆڕی ئەواندا نییە.
​ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی دوای ئەوە دێت کە پەرلەمانی کوردستان بەبێ بەشداری و سازانی پێشوەختەی نێوان پارتی و یەکێتی کاراکرایەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی و کاردانەوەی توندی یەکێتی و بەشێک لە لایەنەکانی دیکەی لێکەوتەوە. یەکێتی پێشتر ئەو هەنگاوەی بە پێشێلکردنی بنەمای سازان و تەوافوقی سیاسی ناوبرد، هاوکات هۆشداری دا لە لێکەوتە سیاسییەکانی تاکڕەوی لە بڕیارداندا.
پێشبینی دەکرێت، ​بە ڕەتکردنەوەی ئەم سکاڵایانە لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر شەرعییەتی کارەکانی پەرلەمان و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتوو قووڵتر ببنەوە.

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا