
بەداخەوە ، ئەمرۆ ١٧-١١-٢٠٢٦، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییەوە ، لە باکوری کوردستان ژمارەیەک لە سەرکردەکان و کەسایەتیەکانی «هەڤبەندی نەتەوەیی کوردستان» دەستگیرکران .
بەردەوامبوونی سیاسەتی گرتن و ڕێکارە توندەکان بەرامبەر بە خەباتکاران و چالاکوانانی سیاسی ، نەک هەر پێچەوانەی بنەماکانی ئازادیی سیاسی ، خەباتی مەدەنی و مافی دەربڕینی ئازادە ، بەڵکو زیانێکی گەورە بە هەوڵەکانی پێکەوەژیان و پرۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کورد لە تورکیا دەگەیەنێت ، ئەو پرۆسەیەی کە زیاتر لە سەدەیەکە پێویستی بە دیدگایەکی کراوە و سیاسی هەیە ، نەک ڕێوشوێنی ئەمنی .
ئێمە لە کۆڕبەندی چەپی کوردستان ، ئەم کارانە مەحکوم دەکەین ، و داوای بەپەلەی ئازادکردنی سەرکردەکانی «هەڤبەندی نەتەوەیی کوردستان» و سەرجەم زیندانیانی سیاسی دەکەین . هاوکات جەخت لەوە دەکەینەوە کە کۆتایهێنان بەم ڕێوشوێنانە و کرانەوە بە ڕووی دیالۆگدا، تەنها ڕێگەیە بۆ ڕەخساندنی زەمینەیەکی یاسایی و دەستووری بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و ئاشتیانە.
کۆڕبەندی چەپی کوردستان
* پارتی سۆسیالیستی کوردستان (PSK) / باکوور
* پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (KKP) / باکوور
* کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان / ڕۆژهەڵات
* پارتی یەکێتیی دیموکراتی کورد لە سوریا
* پارتی کۆمۆنیستی کوردستان / ڕۆژاوا
* حزبی شیوعی کوردستان / عێراق
* بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان / باشوور
* حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان / باشوور
١٧-١١-٢٠٢٦
