
کەشناسێک بڵاویکردەوە '' لە ڕێکەوتی ٢٩ی ۱۰ی ٢٠٢٦ەوە ناوچەکە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بارانی زۆر و بەردەوام دەبێتەوە..''
ئاراس جەبار وتیشی'' ئەم ڕەوشە ئاسمانییە تا دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ۱۱ بەردەوامی دەبێت و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری زنجیرەیەک شەپۆلی بارانبارین. ''
هۆکاری سەرەکی ئەم گۆڕانکارییە کەشوهەواییە بۆ هاتنی نزمەپەستۆیەکی بەهێز دەگەڕێتەوە. کاریگەرییەکانی نزمەپەستۆی دەریای ناوەڕاست بە هاوکاری شەپۆلێک هەوای شێدار کە لە باکووری ئەفریقا و دەریای سوورەوە ئاڕاستە دەکرێت، هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئەم حاڵەتە بەهێزانەی بارانبارین دەبن.
