
ژووری هەواڵ
ڕۆژی شەممە ۲٤/١٠/٢٠٢٦، چوارەمین دیداری کوڵەخانە، لە گوندی کوڵەخانە بەڕێوەچوو.
شاندێکی حیزبی شیوعی کوردستان، کە پێکهاتبوو، لە هاوڕێیان هیوا عومەر جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و دکتۆر کاوە مەحموود سکرتێری پێشوو، عوسمان زیندانی و هادی کوڵکنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، ئامادەی دیدارەکەبوون.
لە دیدارەکەدا کە لەلایەن پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕێکخرابوو، نوێنەرانی ژمارەیەک لە حزب و لایەنە سیاسی و حکومیەکان و ڕێکخراو و کەسایەتی بەشداربوون و تێیدا چەندین ووتار و پێشکەش کران و بەڕێوەچوون.


