نووسینگەی سۆران  - سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، داوای داشکانی تایبەتی کرد بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران و کەسوکاری شەهیدان. ئەو داواکارییەی نووسینگەی سۆران لە پەیمانگای داهاتووی ناحوکمی لە پێناو ڕەخساندنی هەلی خوێندنە بۆ ئارەزومەندانی بواری ڕاگەیاندن. 

ئیسماعیل ئیبراهیم سکرتێری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان- نووسینگەی سۆران،  هەریەک لە (ئاکۆ حەمەد ڕابی و هەژار ئیبراهیم) ستافی نووسینگە لەگەڵ سەرپەرشتیاری پەیمانگای داهاتووی ناحوکمی سۆران کۆبونەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا کە چەند ڕۆژنامەنووس و میدیاکارێک ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی کردنەوەی بەشی ڕاگەیاندن کرا لە پەیمانگای داهاتووی ناحوکمی سۆران. 

سکرتێرو ستافی سەندیکا لەچوارچێوەی خزمەتکردن بە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی پشتگیری خۆیان بۆ هەر هەنگاوێکی ئەکادیمی و زانستی و پیشەی ڕاگەیاند. هاوکات داوایان کرد کە کرێی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان و ئەندامانی سەندیکاو کەسوکاری شەهیدان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبکرێتەوە بە جۆرێک کە بگونجێت و هاوتەریب بێت لەگەڵ بژێوی ژیانی ڕۆژنامەنووسان و ئارەزوومەندانی بواری ڕاگەیاندن. 

سەرپەرشتیاری پەیمانگاکە داواکەی قبوڵ کردو هاوکات جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە کە خوێندنەکە بۆ هەردوو چینی ئاماژەپێدراو بێ پێشەکی و بە قیستی شەش جار دەبێت.

وابڕیارە ئەمساڵ بەشی ڕاگەیاندن لە پەیمانگای داهاتووی ناحوکمی سۆران بکرێتەوە بۆ ئەوانەی دەرچووی پۆلی ٩ ی بنەڕەتین بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن. خوێندنەکە ماوەی سێ ساڵ دەبێت و دەرچوانی بەشەکە دەبنە هەڵگری بڕوانامەی پیشەیی و دەتوانن بەهەمان بڕوانامە لە زانکۆ درێژە بەخوێندنی بەکالۆریۆس بدەن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا