
ژووری هەواڵ
بە درووشمی (زمانی دایک ناسنامهمانە)، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی فراوان لە شەقامەکانی شاری قامشلو لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو.
ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە دژی پشتگوێخستنی زمانی کوردی لە پرۆسەی پەروەردەی سوریادا و کەمکردنەوەی پشکەکەی بۆ چەند کاتژمێرێکی هەفتانە هاتە ئاراوە، کە ئەمەش توڕەیی و نیگەرانی لێكەوتووەتەوە.
چاودێرانی چاودێرانی سیاسی گومان لە نیازی ئەحمەد شەرع و حکومەتەکەی دەکەن لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان، بڕیاری کەمکردنەوەی پشک و کاتژمێرەکانی خوێندنی زمانی کوردی، لەلایەن ناوەندە چاودێرەکانەوە وەک سەرەتای دروستبوونی ئەو گومانانە دەبینرێت، ئەمەش هۆشداری دەدات لەسەر مەترسی دووبارە توندبوونەوەی کێشە نەتەوەییەکان و بەرتەسککردنەوەی زیاتری مافە فەرهەنگی وپەروەردەییەکان لەناو ناوچە کوردییەکاندا.
