
سی و هەشت ساڵ بەر لە ئێستا و لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا ١٧-٧-١٩٨٨ لە گوندی توڕکی دەشتی زەنگەنە، مەفرەزەیەک لە پێشمەرگەکانی حزبی شیوعی، کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان، ملازم سەعد، دڵشاد، چیا، سەلام، کەوتنەبەر پیلانی خیانەتکارانەی تاوانبار هێمنە ڕەش و چەند خۆفرۆش و بەزیوێکی دیکەی نێو خەباتی کوردایەتی،کە لەو سەردەمەدا فەرماندەو پێشمەرگەی یەکێتی بوون و بە نهێنی پەیوەندییان بە بەعسەوە کردبوو.
ئەم دەستە خۆفرۆشە تەقەیان لێدەکەن و دەستبەجێ هاوڕێیان سەلام و دڵشاد و چیا شەهید دەکەن و هاوڕێ ملازم سەعد بەبرینداری دەستگیر دەکەن.
پاشان بەبرینداری ڕادەستی ئستخباراتی سلێمانی دەکەن و لەلایەن ڕژێمەوە لەسێدارە دەدرێت.
سڵاو لەگیانی پاکی هەر چوار شەهیدی خیانەتلێکراو و تەواوی شەهیدانی حزب و گەلەکەمان،
نەفرەت لەهێمنە ڕەش و تاقمە خیانەتکارەکەی.
