
وەزارەتی کارەبای هەرێم، دوێنێ بە توندی هەڕەشەی بڕینی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لەو هاووڵاتییانە کردو ڕایگەیاند، ئەگەر هەر هاوبەشێک ٥٠ ڕۆژ پارەی کارەبا نەدات، کارەباکەی دەبڕن تا پارەکە نەدات.
بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی هەڕەشەیەکی ئێران کۆمپانیای دانا غاز بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگرت.
بەهۆی ئەم ڕاگرتنە ٢٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەم بووە.
وەزارەتەکە دەڵێت، ئەم حاڵەتە کاتییە، بەڵام لە هەمان کاتدا داوا لە خاوەن مووەلیدەکان کراوە، بۆ دابینکردنی کارەبا مووەلیدەکانیان بخەنە کار.
هەڕەشەکانی وەزارەتی کارەبا ٥۰ کاتژمێریان تێنەپەڕاند بوو بە تاریکستان.
