بەداخەوە ، ئەمرۆ ١٧-١١-٢٠٢٦، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییەوە ، لە باکوری کوردستان  ژمارەیەک لە  سەرکردەکان و کەسایەتیەکانی «هەڤبەندی نەتەوەیی کوردستان» دەستگیرکران .
بەردەوامبوونی سیاسەتی گرتن و ڕێکارە توندەکان بەرامبەر بە خەباتکاران و چالاکوانانی سیاسی ، نەک هەر پێچەوانەی بنەماکانی ئازادیی سیاسی ، خەباتی مەدەنی و مافی دەربڕینی ئازادە ، بەڵکو زیانێکی گەورە بە هەوڵەکانی پێکەوەژیان و پرۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کورد لە تورکیا دەگەیەنێت ، ئەو پرۆسەیەی کە زیاتر لە سەدەیەکە پێویستی بە دیدگایەکی کراوە و سیاسی هەیە ، نەک ڕێوشوێنی ئەمنی .
ئێمە لە کۆڕبەندی چەپی کوردستان ،  ئەم کارانە مەحکوم دەکەین ، و داوای بەپەلەی ئازادکردنی سەرکردەکانی «هەڤبەندی نەتەوەیی کوردستان» و سەرجەم زیندانیانی سیاسی دەکەین . هاوکات جەخت لەوە دەکەینەوە کە کۆتایهێنان بەم ڕێوشوێنانە و کرانەوە بە ڕووی دیالۆگدا، تەنها ڕێگەیە بۆ ڕەخساندنی زەمینەیەکی یاسایی و دەستووری بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و ئاشتیانە.
کۆڕبەندی چەپی کوردستان
 * پارتی سۆسیالیستی کوردستان (PSK) / باکوور
 * پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (KKP) / باکوور
 * کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان / ڕۆژهەڵات
 * پارتی یەکێتیی دیموکراتی کورد لە سوریا
 * پارتی کۆمۆنیستی کوردستان / ڕۆژاوا
 * حزبی شیوعی کوردستان / عێراق
 * بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان / باشوور
 * حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان / باشوور
١٧-١١-٢٠٢٦ 

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا